بەرگری شارستانی هەرێم: ئەمڕۆ دوو حاڵەتی خنکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون



بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو رووداوی حاڵەتی خنکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە لە رووداوی یەکەمیاندا هاوڵاتیەک بەناوی عەبدوڵڵا حسێن شێخزادە تەمەن (٣٥) ساڵ خەڵکی سرێشمەی سەر بە قەزای خەلیفان لە گوندی زینوێ/سەرگۆڕ سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران لە قەزای چۆمان.لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی مەرێک کە کەوتووەتە نێو حەوزێکی ئاو خۆی خنکاوە.

لە رووداوی دووەمیشدا هاووڵاتییەکی عەرەب تەمەن (١٦) ساڵ بەناوی ( ایهم نصير عبدالباقى ) دانیشتووی گەرەکی سەر کارێزە، کاتژمێر ٦:٤٠ی ئێوارێ لە ژێر جسڕی کۆنی کەڵەک لە کاتی مەلەکردن خنکا ، تاکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

هۆشدارییەک لە تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان لەبارەی نەخۆشی کۆلێرا
پێت هۆشدارییەک لە تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان لەبارەی نەخۆشی کۆلێرا
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
دوات هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەندیدار