لە سلێمانی چەند حاڵەتێک گومانی کۆلێرای لێ دەکرێت



بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەستنیشانکردنی چەند حاڵەتێکی ڕاگەیاند کە گومانی کۆلێرایان لێ دەکرێت و دەڵێت” ئاوی ئەو شەمعانە بەکارمەهێنن کە گوماناوین”.

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چەند حاڵەتێک بە گومانی تووشبونیان بە کۆلێرا هێڵراونەتەوە و پشکنینی سەرەتاییمان بۆ کردوون.

ئاماژەیا بەوەشدا، ئێمە لەلایەن خۆمانەوە گومانی زۆرمان هەیە ئەو کەسانە تووشبوی کۆلێرا بن و نمونەی پشکنینەکانمان ناردووە بۆ بەغدا و چاوەڕێین لەم رۆژانەدا وەڵاممان بەدەست بگات و ئەو حاڵەتانە پشتڕاستبکەینەوە بە ئەگەری تووشبونیان یان پاکبوونی ئەنجامەکەیان.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دا و داوای کرد ئاوی ئەو شەمعانە بەکارنەهێنن بۆ خواردنەوە کە گومانیان لەسەرە، بەتایبەت لە ئێستادا کە وەرزی هاوینە و بڵاوبوونەوەی کۆلێرا ئەگەرێکی زۆرە و لە ئارادایە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم جۆرە نوێیەی کۆلێرا مەترسیدارە و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گورچیلە هەیە و ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی ڕاوەستانی گورچیلە، هەروەها مەترسی گیانلەدەستدان بۆ تووشبووەکە دروستدەکات، داواشیان کرد هاووڵاتیان واز لە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون بێنن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر، و دووربکەونەوە لە خواردنی سەوزە بەهەموو جۆرەکانییەوە.

وتیشی، ئێمە بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە ئێستادا بە وردی ڕێکارەکانی خۆپارێزی تاوتوێ دەکەین و ئەگەر بارودۆخەکە ببێتەهۆی نیگەران و تەشەنەی زیاتر بسەنێت، ئەوا وەک تەندروستی ڕێکارەکانمان بڵاودەکەینەوە و ناچاردەبین بە سەپاندنیان.

نوێترین لێدوانی سودانی و تەیف سامی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە
پێت نوێترین لێدوانی سودانی و تەیف سامی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە
یەکەم چارەسەری زەهایمەر پەسەندکرا
دوات یەکەم چارەسەری زەهایمەر پەسەندکرا
پەیوەندیدار