چی لەبارەی ئەلیاسە فڕەوە دەزانیت؟



مەزارگەی بەدیهاتنی ئاواتەکان و یادەوەرییەکانی پێنجوێنییەکان

مەزارگەی ئەلیاسە فڕە دەکەوێتە یەکێکە لە جوانترین ناوچە سروشتییەکانی شارۆچکەی پێنجوێن

گڵکۆی پیر ئەلیاس ڕۆژگارێک لای خەڵکی پێنجوێن پیرۆزترین بووە، ئێستاش بووەتە شوێنێکی گەشتیاری دڵگیر

هەندێک دەڵێن، ئەم گۆڕە گۆڕی ئەلیاسی پێغەمبەرە، کە لە گۆڕستانی حاجی شێخەوە فڕیوە بۆ شاخێکی بەرامبەری و جەستەی لەوێ نێژراوە.

هەندێکیش دەڵێن ئەلیاس هاوەڵێ پێغەمبەر بووە، لە شەڕێکدا لەگەڵ بێباوەڕاندا برینداردەبێت، پاشان پەرجو ئاسا لە گۆڕستانی حاجی شێخەوە فڕیوە بۆ گردەکە، ئێستا بە ئەلیاسە فڕە بەناوبانگە.

هەندێکیش دەڵێن: پیرێکی زەردەشتییە.

ئەم مەزارگەیە تا ئێستاش لای پێنجوێنییەکان پیرۆزە، سەدان ساڵە چوارشەممان ژنان و گەنجان دەچنە سەر مەزارەکە و نزاوپاڕانەوە دەکەن، دواتر بەردێک بەگڵکۆکەدا هەڵدەواسن و ئەگەر بەردەکە نەکەوێت ئاوا واتە ئاواتی ئەو کەسە دێتەدی، لە کاتی چوونە دەرەوەدا دەبوو هەر ڕوویان لە مەزارەکە بێت و تا لای دەرگای مەزارەکە ڕوویان وەرنەگێڕن.

هەر ژنێکیش نزای منداڵبوونی کردبێت، ئاوا پارچە پەڕۆییەکی لە شێوەی جۆلانەیەکی منداڵ هەڵواسیوە، بۆ هەفتەی داهاتوو دەگەڕایەوە، ئەگەر گەڵایەک یاخود پارچە دارێک لە جۆلانەکەدا بوایە، دەبوو ئەو گەڵایە یاخود پارچە دارە بخوات تا ئاواتەکەی بێتە دی.

هەر کەس ئاواتەکەی بهاتایە دی، دەبوو خێرێک بۆ مەزارەکە ئەنجامبدات، کە لە ڕۆژی چوارشەممەدا مەنجەڵێکی گەورە یاپراخیان دەبردە سەر مەزارەکە و لەوێ بەسەر سەردانیکەرانی مەزارەکەدا دابەشیان دەکرد.

بەتەمەنەکانی پێنجوێن یادگاری زۆریان لەم شوێنەدا هەیە، کاتێک منداڵ بوون بۆ سەیران و یاپراخ و شیرینی خواردنی ئەوانەی ئاواتەکانیان هاتووەتە دی هەموو چوارشەممەیەک چوونەتە سەر مەزارەکە.

تورکیا لە عێراق پێگەی قایم دەکات
پێت تورکیا لە عێراق پێگەی قایم دەکات
ئەو کەسەی 155 ملیۆن دیناری دزیبوو دەستگیر کرا
دوات ئەو کەسەی 155 ملیۆن دیناری دزیبوو دەستگیر کرا
پەیوەندیدار