ئەو کەسەی 155 ملیۆن دیناری دزیبوو دەستگیر کرا



ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە بڕی 155 ملیۆن دیناری خاوەنی کۆمپانیایەکی لە شاری بەغدا دزیبوو و بۆ هەولێر هەڵاتبوو.

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن هاوڵاتییەکی شاری بەغدا کە خاوەنی کۆمپانیای بازرگانیی گشتییە ئاگادارکراینەوە کە بڕی 155 ملیۆن دیناری عێراقی لێدزراوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تیمەکانمان توانیان لەماوەیەکی کورتدا تۆمەتبار بە ناوی (ع، ر،ج) دەستگیر بکەن و دەست بەسەر بڕی پارەی دزراودا بگرن.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە، دوای دانپێدانانی تۆمەتبار پارە دزراوەکە رادەستی خاوەنەکی کرایەوە.

چی لەبارەی ئەلیاسە فڕەوە دەزانیت؟
پێت چی لەبارەی ئەلیاسە فڕەوە دەزانیت؟
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بانگ ڕاگەیەنرا
دوات وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بانگ ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر