وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بانگ ڕاگەیەنرا



بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، بانگدان لە مزگەوتەکاندا دەکرێت بە ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیانیش دەڵێت، “مانگێکی تر لە گەرمیان دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت”.

لەچوارچێوەی پرۆژەیەکدا بۆ یەکخستنی کاتەکانی بانگدان لەپارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە ئەلیکترۆنی کردنی بانگی داوە.

سەباح محەمەد، بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان ڕایگەیاند، بڕیارەکە گەیشتووەتە سلێمانی و دوای تەواوبوونیشی کە نزیکەی مانگێکی تر دەکات، دەگاتە گەرمیان و جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەئەلیکترۆنیکردنەکە بەوجۆرەیە کە لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەست کراوە و هەمو مزگەوتەکان دەبەستن بەیەکەوە و راستەوخۆ لە مزگەوتێک بانگدەدرێت و بۆ هەمو مزگەوتەکانی تریش دەگوێزرێتەوە.

ئەو کەسەی 155 ملیۆن دیناری دزیبوو دەستگیر کرا
پێت ئەو کەسەی 155 ملیۆن دیناری دزیبوو دەستگیر کرا
نرخی بەنزین لە هەولێر گرانبوو
دوات نرخی بەنزین لە هەولێر گرانبوو
پەیوەندیدار