مامۆستایانی وانەبێژ: ئەگەر کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت خۆپشاندان دەکەین



نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ  ڕایدەگەیەنێت، “ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت، بەشداری پڕۆسەی خوێندن ناکەین”.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لە پەیوەندی دەبین، ئەگەر کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت خۆپشاندانی فراوان لە هەولێر و سلێمانی لەبەردەم ناوەندەکانی بڕیارداندا ئەنجامدەدەین.

وتیشی، سوورین لەسەر هەڵوێستی خۆمان و ئەمساڵ بەشداری پرۆسەی خوێندن ناکەین تاوەکو چارەنووسمان یەکلایی نەکرێتەوە، تا ئێستاش 600 یاداشتمان داوەتە لایەنی پەیوەندیدار.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر مامۆستایانی وانەبێژ لە ماوەی ڕابردوو یاداشتنامەیاکیان داوەتە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و لەوەڵامدا بە نووسراوێک وەزیرەکەی دارایی عێراق  وتوویەتی، “لە پرۆژە یاسای بوجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2023-2024-2025 هیچ دامەزراندنێک نیە بە پلەی وەزیفی بۆ ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ”.

نرخی بەنزین لە هەولێر گرانبوو
پێت نرخی بەنزین لە هەولێر گرانبوو
زانیاری لەسەر وردبینی لیستی مووچە ئاشکرا دەکرێت
دوات زانیاری لەسەر وردبینی لیستی مووچە ئاشکرا دەکرێت
پەیوەندیدار