هیندستان ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون دەدۆزێتەوە



پەیمانگایەک لە هیندستان کار لەسەر پەرەپێدانی ڤاکسینی دژی ئاوڵەی مەیمون دەکات و دەڵێت، “هیوادارین تا کۆتای ئەمساڵ بەردەست ببێت”.

ئادار پوناوەڵا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای سیرۆمی هیندستان (SII) وتی، دامەزراوەکەمان بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی پەرەپێدەرانی ڤاکسین دادەنرێت لە هیندستان، کار لەسەر پەرەپێدانی ڤاکسینێکی دژە ئاوڵەی مەیموون دەکات، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ ئامادە بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی کە لە جیهاندا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموم ڕاگەیەندراوە، دەستمانکردووە بە پەرەپێدانی ڤاکسینێک دژی ئەم نەخۆشییە، هیوادارین بەدرێژایی ساڵ هەواڵی ئەرێنی زیاترمان هەبێت.

حکومەتی هیندستان کۆمەڵێک ڕاسپاردەی بۆ جیاکردنەوەی ئەو کەسانە دەرکردووە کە گومانی تووشبوونیان بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لێدەکرێت، هەروەها پەیمانگای نیشتمانی بۆ ڤایرۆسناسی (NIV) ڕاسپێردراوە بۆ پشکنینی نمونەی ڤایرۆسی نەخۆشییەکە.

سەبارەت بەو پرسە، ڕامان گەنگا، بەڕێوەبەری بە وەکالەت لە پەیمانگای توێژینەوەی ئایدز لە هیندستان، وتی: ئەو ڤاکسینانەی لە ئێستادا بەردەستن دژی ئاوڵەی مەیموون کاریگەرییان 80% ە، بۆیە دەتوانرێت بە کاریگەر هەژمار بکرێت، بەڵام ڤاکسینەکان کە لەسەر بنەمای ڤایرۆسە زیندوو و لاوازەکان دامەزراون، ڕەنگە کاریگەرتر بن لە چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی تووشبوون یان مەترسی توشبوونیان هەیە، بەڵام کوتانی بە کۆمەڵ وەک ستراتیژییەک پێویست نابێت.

نەخۆشی “ئاوڵەی مەیموون” یان ئەوەی بە mpox ناسراوە، نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسێکەوە دروست دەبێت کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی بەرکەوتن لەگەڵ پێستی کەسی تووشبوو، لە ڕێگەی کۆئەندامی هەناسەدانەوە، یان لە ڕێگەی چاو، لووت، یان دەمەوە دەتوانرێت لە ڕێگەی دەست لێدانی ڕووکارەکانی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە بڵاوبێتەوە، وەک وەکو جێگەی نوستن و جلوبەرگ، لەگەڵ بەرکەوتنی نزیک لەگەڵ ئاژەڵە تووشبووەکان، وەک مەیموون و مشک.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە پەڵە و برینی پێست، تا، سەرئێشە، ئازاری ماسولکە و جومگەکان، لاوازی، و ئاوسانی گرێ لیمفاویەکان.

ڕێبوار تەها پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی کەرکووک دەکات
پێت ڕێبوار تەها پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی کەرکووک دەکات
هۆشدارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان
دوات هۆشدارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان
پەیوەندیدار