هۆشدارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان



ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو وەبەرهێنانەی كە وێڕای تەرخانكردنی زەوی بۆ پرۆژەكانیان هێشتا دەستبەكارنەبوون و لە 16 كۆمپانیا پێكهاتوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٨/٢١، ’ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی دانیشتنی ئاسایی خۆی سازدا بەسەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی جێگرو تێكڕای ئەندامانی ئەنجومەن.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”پێویستە بەزوترین كات هۆكاری دەستبەكارنەبونان رونبكرێتەوە بەپێچەوانەوە تەرخانكردنی زەوی پڕۆژەكانیان هەڵدەوەشێنرێتەوە.

دەشڵێت:”ئەنجومەنی شارەوانیی بەدواداچونی بۆ ئەو زەوییانە كرد كە تەرخانكراون بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان و ئەو وەبەرهێنەرانەی كە تائێستا دەستبەكار نەبون و مۆڵەتیان هەیە، كە بریتین لە (١٦) كۆمپانیا پێویستە بەپەلە ئاگادارمان بكەنەوە لە هۆكاری دەستبەكارنەبوونیان سەرەڕای هەبونی مۆڵەتیان، هەروەها ئەو پابەندییەی كە لەسەریانە بۆ كردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ شارەوانیی و تاوەکو ئێستا جێبەجێیان نەكردوە، پێویستە بە زوترین كات لەلایەن وەبەرهێن، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانەوە ڕونبكرێتەوە، بە پێچەوانەوە هەڵوەشاندنەوەی تەرخانكردن بۆ زەوییەكانیان دەكرێت”.

هیندستان ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون دەدۆزێتەوە
پێت هیندستان ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون دەدۆزێتەوە
سۆران عومەر: بەبێ هاوتاكردنی خانەنشینی لەم حەوت مانگەدا مووچە 96 ملیار دینار زیادیكردووە
دوات سۆران عومەر: بەبێ هاوتاكردنی خانەنشینی لەم حەوت مانگەدا مووچە 96 ملیار دینار زیادیكردووە
پەیوەنیدر