“هیچ سەرپێچیەکی گەورە و بچوک لە ئەندامانی هێزەکەمان قبوڵناکەین”



سەرۆکی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازی لە فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ٧٠ کرد و گفتوگۆ له‌سه‌ر هەماهەنگیی بەردەوام لە به‌رقه‌راكردنی سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی مافی هاووڵاتیان كرا.

لە راگەیەندراوێکی دادگای سلێمانیدا هاتووە کە ئه‌مرۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٨/٢١، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە لیوا رکن “عومەر ساڵح حه‌سه‌ن” فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ ی وەزارەتی پێشمەرگە وشاندێکی یاوەری.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر هەماهەنگیی بەردەوام لە به‌رقه‌راكردنی سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی مافی هاووڵاتییان و رێگری له‌ هەر کەسێک ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان تێکبدات.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرۆکی دادگا باسی رۆڵی گرنگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له‌ پاراستنی باری ئارامی و ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و ستایشی هەڵوێستی فەرماندەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی ناوخۆیکرد لە بە دەنگەوە هاتنیان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دادگا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دیار عومەر،فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ رایگەیاندووە، لە ڕێگەی بەشی یاساییانەوە هەمیشە هەماهەنگن لەگەڵ هەموو لایەنەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دادگاکان وە لە کورتترین ماوەدا هەر کەسێک داواکراو بوبێت ڕادەستی دادگایانکردووە و وتی: هیچ سەرپێچیەکی گەورە و بچوک لە ئەندامانی هێزەکەمان قبوڵناکەین و ڕێنماییەکانمان بۆ ئەندامانمان زۆر توندە و هەڵەیان لێ قبوڵناکرێت و هەندێک هەڵمەتی چەواشەکارانە دەکرێتە سەرمان کە مەبەست و ئامانجی سیاسی لە پشتە، وەهەروەها وتی: لە بەرزترین پلە تا دوا پلەمان هەرکات دادگا بە پێویستی زانی لە کورتترین کاتدا ئامادەدەبین.

له‌ته‌وه‌رێكی تردا باسی رۆڵی میدیاو راگه‌یاندنه‌كان كرا و جەختکرایەوە له‌وه‌ی پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندن پابەندبن بە یاسا بەرکارەکانەوە و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی پەیڕەو بكەن و ڕێگە نەدەن هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندنی خۆی بەكاریان بهێنێت و ڕووداوه‌كان به‌ لاڕێدا نەبەن و راستییەکان نەگۆڕن و بەهیچ شێوەیەك هاووڵاتیان چه‌واشه‌ نەكە‌ن و بیروڕای گشتی نەشێوێنن.

سۆران عومەر: بەبێ هاوتاكردنی خانەنشینی لەم حەوت مانگەدا مووچە 96 ملیار دینار زیادیكردووە
پێت سۆران عومەر: بەبێ هاوتاكردنی خانەنشینی لەم حەوت مانگەدا مووچە 96 ملیار دینار زیادیكردووە
گەنجێكی كورد بەشێكی ماڵەكەی دەكاتە مۆزەخانە
دوات گەنجێكی كورد بەشێكی ماڵەكەی دەكاتە مۆزەخانە
پەیوەنیدر