لەگەڵ ڕاگەیاندنی مەترسییەكانی زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسیی (ئیم بۆکس) كە بە “ئاوڵەی مەیمون” ناسراوە لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)وە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی جاڤی بڕی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاری بۆ دابین كردنی ڤاكسینەكە بۆ وڵاتانی ئەفریقا تەرخان كرد و هەریەكە لە ئەمریكا و فەڕەنسا-ش بڕیاری پێدانی ڤاكسین “پێكوتە”یان بەو وڵاتانە دا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی گاڤی ڕایگەیاند، بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان تەرخان كردووە، کە دەتوانرێت خەرج بکرێت بۆ دابینکردنی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی “ئیمبۆکس” و گەیاندنی بۆ وڵاتانی تووشبوو لە ئەفریقا.
سانیا نیشتار ئاماژەی بەوەشکرد، پارە لە سندوقی “وەڵامدانەوەی یەکەم”ی ڕێکخراوەکەدا بەردەستە، کە دوای ئەوەی وڵاتانی پێشکەوتوو وازیان لە پشتیوانیکردن لە دەزگا تەندروستییە جیهانییەکان هێنا بۆ دابینکردنی ڤاکسین لە ڕۆژانی سەرەتای پەتای کۆڤید-19.
پێدانی ڤاكسین دەستپێدەكات
لای خۆشیەوە، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئهمریكا بڕیاریدا 15 ههزار پێكوتهی ئاوڵهی گۆڕاوی مهیمون ببهخشێته وڵاتی كۆنگۆ، كه زۆرترین ڕێژهی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسهكهی تێدایه، بڕیاره ههفتهی داهاتوو لهو وڵاته دهست به پێدانی پێكوتهی ئهو پهتایه بكرێت.
هاوكات، فهڕهنسا ئامادهكارییهكانی بۆ بڵاوبوونهوهی ئاوڵهی گۆڕاوی مهیمون دهستپێكرد، لهو چوارچێوهیهشدا ههستا به كردنهوهی چهند ناوهندێكی تایبهت به وهرگرتنی پێكوتهی نهخۆشیهكه. ئهمه جگه لهوهی 100 ههزار پێكوتهی بهخشیه ئهو وڵاته ئهفریقیانهی، كه ڕێژهی بڵاوبوونهوهی نهخۆشیهكه تێیاندا بهرزه.
سانیا نیشتار ئەو ئاماژەی بە هەندێک ئاڵنگاری کرد، کە ڕەنگە ڕێگری لە خێرایی وەڵامدانەوەکە بکەن، چونکە نە گاڤی و نە یونیسێف ناتوانن ڤاکسین بکڕن بەبێ ڕەزامەندی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، کە دوێنێ چوار شەممە ڕایگەیاند، “هیوادارە تا مانگی ئەیلول هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ ڤاکسینەکان تەواو بکات”.
ڕێکارەکان پێویستیان بە پێشکەشکردنی داواکاری فەرمی لە وڵاتانی زیانلێکەوتوو هەیە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، بەو پێیەی کۆنگۆ تا ئێستا داواکارییەکی فەرمی پێشکەش نەکردووە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، سەرەڕای ئەوەی وەزیری تەندروستی ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی پێویستی بە ٣ ملیۆن ژەمی ڤاکسین هەیە.
گاڤی هاوبەشییەکی جیهانییە لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت لە بواری چاودێری تەندروستیدا، بۆ دابینکردنی ڤاکسین – بەتایبەتی دژی ئەو نەخۆشیانەی، کە تووشی منداڵان دەبن – لە هەژارترین وڵاتانی جیهان.
لە ئێستادا چ ڤاکسینێکمان هەیە؟
تا مانگی ئابی ٢٠٢٤، تەنها یەک ڤاکسین هەیە، کە پەسەندکراوە بۆ بەکارهێنان دژی کۆکە لە سەرانسەری یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا، ئەمریکا، سویسرا و کەنەدا، کە ڤاکسینی MVA-BN ە، کە بە ڤاکسینی دەستکاریکراوی ئەنقەرە-باڤاریای باکوور ناسراوە .
ڤاکسینەکە پێکهاتووە لە جۆرێکی لاوازی ڤایرۆسی کۆکە – یەکێکە لەو ڤایرۆسانەی لە جۆری ئۆرتۆپۆکسڤایرۆسەوە هاتووە، کە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون-یش سەر بەو ڤایرۆسە و بە دوو ژەم دەدرێت، كە ٢٨ ڕۆژ نێوانیانە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، دوو ڤاکسینی دیکەی لەخۆگرتووە، کە لەلایەن دەزگا جۆراوجۆرەکانی ڕێکخستنەوە پەسەندکرابوون بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون.