پەرلەمان متمانەی بە کابینەکەی پزیشکیان دا



ئەمڕۆ ئەنجومەنی شورای ئێران متمانەی بە وەزیرە پێشنیارکراوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دا، بەڵام هیچ کوردێک و سوننە مەزهەبێکی تێدا نییە.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، ئەنجوومەنی شوورای ئەو وڵاتە متمانەی بە وەزیرە پێشنیاركراوەكانی كابینەكەی پزیشكیاندا، كە لە ١٩ وەزیر پێكهاتوون، و بەپێی میدیاکانی ئێران لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا مەسعود پزیشكیان، وتارێكی پێشكەشكرد، داوای لە تەواوی پەرلەمانتارە ئامادەبووەكان كرد، دەنگ بە كابینەكەی بدەن.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، دوای وتارەكەی پزیشكیان، دەنگدان بۆ پێدانی متمانە بە وەزیرانی پێشنیازكراو دەستیپێكرد و بە پێی ئەنجامەكان، هەموو كابینەكەی پزیشكیان متمانەی پێدرا كە لە ١٩ وەزیر پێكهاتووە.

جێگای ئاماژەیە، كابینە نوێیەكەی مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران هیچ كوردێك و هیچ  سوننە مەزهەبێكی تێدا نییە، ئەمەش ناڕەزایەتی بەشێك لە سیاسەتمەدا و شەقامی ئێرانی لێكەوتووەتەوە.

ناوی وەزیرە دەنگپیدراوەکانی کابینەی پزیشکیان:

بۆ دووەمجار لە مێژووى حکومەتى ئێران، ژنێک وەکو وەزیر هەڵبژێردرا، ئەویش فەرزانە سادق، وەزیری رێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانە.

ناوی وەزیرەکانی کابینەى مەسعود پزیشکیان:

وەزیری پەروەردە: عەلیرەزا کازمی
وەزیری پەیوەندییەکان: ستار هاشمی
وەزیری ئیتڵاعات: ئیسماعیل خەتیب
وەزیری ئابووری: عەبدولناسر هیممەتی
وەزیری دەرەوە: عەباس عێراقچی
وەزیری تەندروستی: محەمەد رەزا زەفەرقەندی
وەزیری کار و چاودێریی کۆمەڵایەتی: ئەحمەد میدری
وەزیری کشتوکاڵ: غوڵامڕەزا نوری
وەزیری داد: ئەمین حسێن رەحیمی
وەزیری بەرگریی و هێزەچەکدارەکان: عەزیز نەسیرزادە
وەزیری رێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان: فەرزانە سادق
وەزیری زانست و تەکنەلۆجیا: حوسێن سیمایی
وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی: عەباس ساڵحی
وەزیری ناوخۆ: ئەسکەندەر موئمینی
وەزیری پیشەسازیی و بازرگانی: محەمەد ئەتابەک
وەزیری میراتی کولتوور و گەشتوگوزار: رەزا ساڵحی ئەمیری
وەزیری نەوت: موحسین پاکنەژاد
وەزیری وزە: عەباس عەلی ئابادی
وەزیری وەرزش و لاوان: ئەحمەد دونیامالی

هەپەگە شەهیدبوونی سێ‌ گەریلای ڕاگەیاند
پێت هەپەگە شەهیدبوونی سێ‌ گەریلای ڕاگەیاند
گەنجێکی كورد بە ئاڵای کوردستانەوە دەچێتە سەر مانگ
دوات گەنجێکی كورد بە ئاڵای کوردستانەوە دەچێتە سەر مانگ
پەیوەندیدار