هاوپەیمانێکی نزیکی پوتین: ڕۆژئاوا مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی جیهانی هەیە



هاوپەیمانێکی نزیکی پوتین دەڵێت، “ئەگەر ئەمریکا بەم شێوەیە بەردەوام بێت، لە ڕۆژئاوا مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی جیهانی هەیە”.

سێرگی چیمێزۆڤ، هاوپەیمانی نزیکی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لێدوانێکدا بۆ ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی جیهانی دەکەن، ئەگەر واشنتۆن بەردەوام بێت لە هاندانی ئۆکرانیا و ڕێگە بە کیێڤ بدات هێرش بکاتە سەر خاکی ڕووسیا.

سێرگی چیمێزۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕۆستێک کە بەشێکی زۆری چەکەکانی ڕووسیا لە شەڕەکەدا دابین دەکات وتی، مۆسکۆ هەست بە متمانە دەکات لە کاتێکدا پاش زیاتر لە دوو ساڵ شەڕی سەربازی لەگەڵ ئۆکراینا، هێشتا چەکی پێویستی هەیە.

ناوبراو هەڵوێستی کرێملینی پشتڕاستکردەوە، کە ململانێکان شەڕی نێوان ڕۆژئاوا و ڕووسیایە، بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “کەس ناتوانێت کاتی کۆتاییهاتنی شەڕەکە دیاری بکات”، واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بە هاندەرەی بەردەوامی ململانێکان بە دابینکردنی چەک بۆ کیێڤ و ڕێگەدان بە هێرشکردنە سەر قووڵایی ڕووسیا.

میروەیس چووە شوێنی ڕێبوار تەها
پێت میروەیس چووە شوێنی ڕێبوار تەها
ئەمریکا چەکی پێشکەوتوو ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
دوات ئەمریکا چەکی پێشکەوتوو ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
پەیوەندیدار