ئەمریکا نیگەرانی لە پڕۆژە هەمواری یاسای باری کەسی عێراق دەردەبڕێت



باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق نیگەرانى خۆى لەبارەی پڕۆژە هەمواری یاسای باری کەسی نیشاندەدات و داوا لە عێراقییەکان دەکات ڕێزی تەواو لە مافەکانی ژنان و منداڵان بگرن.

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ، ئێمە نیگەرانین لە پێشنیارەکانی هەموارکردن لە یاسای باری کەسی، داوا لە عێراقییەکان دەکەین کە بەشداری گفتوگۆیەکی مەدەنی بکەن کە بە تەواوی ڕێز لە ئازادی ئایین یان باوەڕ و مافەکانی ژنان و منداڵان بگرێت.

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) لە بارەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی لە عێراق دەڵێت، هەمواری یاسای باری کەسی عێراق دەبێتە هۆی پەراوێزخستنی مافەکانی ژنان و منداڵان.

لە ساڵی 1959وە یاسایی باری کەسی لە عێراق کاری پێدەکرێت، شیعە مەزهەبەکانیش ئێستا دەیانەوێت هەمواری بکەنەوە و بیکەن بە یاسایەک کە مەزهەبی جەعفەری تیادا زاڵ بێت.

مەزهەبی جەعفەریی شیعە ڕێگە بە هاوسەرگیری منداڵانی کچ لە تەمەن 9 ساڵی و کوڕانیش لە 15 ساڵی دەدات، لەکاتێکدا یاسا 18 ساڵی بۆ هاوسەرگیری دیاریکردووە.

هاوکات تا ئێستا هەموارەکە خوێندنەوەی یەکەمی لە پەرلەمانی عێراق بۆ کراوە، بەڵام ناڕەزایەتی چالاکوانان و پارێزەرەکانی بە دوای خۆیدا هێناوە.

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی بە یەک وشەش باسی کێشە گەورەکەی لیستی مووچەی نەکردووە
پێت سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی بە یەک وشەش باسی کێشە گەورەکەی لیستی مووچەی نەکردووە
دارایی هەرێم لەسەر مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
دوات دارایی هەرێم لەسەر مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار