گەورەترین وێستگە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دروست دەکرێت



حکومەتی ئوسترالیا ڕەزامەندی لەسەر دروستگردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای لە ڕێی وزەی خۆرەوە دەربڕی کە دەبێتە گەورەترین وێستگە لە جیهاندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوسترالیا ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دەربڕی کە دەبێتە گەورەترین وێستگەی لە جیهاندا و دەکەوێتە باکووری وڵاتەکەوە.

تانيا بليبرسيک، وەزیری ژنگەی ئوسترالیا ڕایگەیاند، لەو وێستگەیەوە بەشی سێ ملیۆن ماڵ کارەبا بەرهەمدەهێنرێت و دوای تەواوکردنیشی لە ڕێی کێبڵەوە بە سەنگافورەوە دەبەسترێتەوە و کارەبای بۆ هەناردە دەکرێت.

ئەوەشیخستەڕوو کە بەو هەنگاوە ئوسترالیا دەبێتە پێشەنگی جیهان لە ڕووی سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر.

پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری 1200 دۆنم دروست دەکرێت و لەلایەن مایک کانون برۆکس، ملیاردێر و چالاکوانی ژینگەوە پشیوانی دەکرێت، بە تەواوبوونیشی دەتوانێت لە هەر کاتژمێرێکدا چوار گێگاوات کارەبا دابین بکات و ئەوەش یارمەتیدەردەبێت بۆ ئەوەی ئوسترالیا بتوانێت لە هەر کاتژمێرێکدا دوو گێگاوات لە ڕێی کێبڵەوە بۆ سەنگافورە هەناردە بکات.

دارایی هەرێم لەسەر مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
پێت دارایی هەرێم لەسەر مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
بۆچی قەلەڕەشەکان بە ژمارەیەکی زۆر کۆدەبنەوە؟
دوات بۆچی قەلەڕەشەکان بە ژمارەیەکی زۆر کۆدەبنەوە؟
پەیوەندیدار