چەند راستییەک دەربارەی باڵندەی کوندەپەپوو



کوندەپەپوو، باڵندەیەکی سەرنجڕاکێشە، دەوترێت هێمای حیکمەتن، خاوەنی دەنگێکی ناوازەن لە شەودا، بە شێوەیەکی سەرەکی لە شەودا چالاکن مرۆڤ زۆر بە دەگمەن دەیبینێت.

 

کوندەپەپووەکان لە جۆرەها نێچیر دەخۆن، لەوانە مێروو و شیردەرە بچووکەکان و هەندێکجاریش باڵندەی دیکە، تەنانەت هەندێک جۆری کوندەپەپوو ڕاو دەکەن و ماسی دەخۆن.

بە چنگە بەهێزەکانی جیا دەکرێتەوە کە یارمەتی دەدات لە گرتن و کوشتنی نێچیر، چاوی گەورە و ڕووخسارێکی تەخت و هەستی بینینێکی وردی هەیە، دەتوانێت سەری نزیکەی ٢٧٠ پلە بسووڕێنێت.

 

کوندەپەپووەکان بە بەراورد بە باڵندە نێچیر گرەکانی تر، فڕینێکی ئارامیان هەیە.

توانای تێکەڵبوونیان لەگەڵ ژینگەکەیان وەردەگرن و پەڕەکانی یارمەتی شاردنەوەی دەدەن.

نزیکەی ٢٠٠ جۆر کوندەپەپوو هەیە و لە ڕیزی زیرەکترین جۆرەکانی باڵندە دادەنرێن.

ئەنتارکتیکا تاکە شوێنە لە جیهاندا کە هیچ جۆرە کوندەپەپووێکی تێدا نییە.

کوندەپەپوو حەزیان بە گۆشەگیری و تەنیاییە، تا وەرزی جووتبوون.

باڵندەیەکی زۆر خاکییە و شەڕ لەگەڵ یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی لە وەرزی جووتبووندا کۆنترۆڵی شوێنێکی دیاریکراو بسەپێنن و کاتێک سەرچاوەی خۆراک یان دەستکەوتنی شوێنی حەوانەوە قورس بێت، شەڕ دەکات.

شتێکی نامۆ نییە کە کوندەپەپووەکان لەلایەن ڕەوە باڵندەی دیکەی تایبەت بە خۆیانەوە هێرشیان بکرێتە سەر.

بەزۆری کوندەپەپووەکان لە زستاندا شوێنی سروشتی خۆیان بەجێناهێڵن بۆ ئەوەی بچنە ناوچە گەرمەکان، هەندێک جار کۆچ دەکەن بەڵام بەگشتی بەدرێژایی ساڵ لە هەمان شوێن دەمێننەوە.

کوندەپەپووەکان ١٤ بڕبڕەیان لە ملیاندا هەیە و سێ پێڵوی چاویان هەیە کە چاوە گەورەکانی دەپارێزێت.

لە هەندێک جۆری کوندەپەپوودا پێیەکانیش بە پەڕ داپۆشراون، ئەمەش یارمەتیان دەدات لە پاراستن و بەرگەگرتن لەگەرمای وەرزە گەرمەکانی ساڵ.

 

ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچە و داهات کۆدەبێتەوە
پێت ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچە و داهات کۆدەبێتەوە
ناوچە مینڕێژکراوەکانی عێراق مەترسییەکی ئاشکران
دوات ناوچە مینڕێژکراوەکانی عێراق مەترسییەکی ئاشکران
پەیوەندیدار