رێگایەكی سەرەكی هەولێر دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە



سبەینێ بەشێكی رێگای هەولێر – كۆیە دادەخرێت هاتووچۆی هەولێریش شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە دەتوانن رێگای هەنارە بەكاربهێنن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە کە سبەینێ لە كاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە رێگای هەولێر – كۆیە لە هەورازەنەفتە تاوەكو دەربەندی گۆمەسپان كاری نۆژەنكردنەوەی تێدا ئەنجامدەدرێت و رێگاكە دادەخرێت.

هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات و دەڵێت:”ئەوانەی مەبەستیانە لەو رێگایەوە بەرەو دەربەندی گۆمەسپان بڕۆن رێگای هەنارە وەك رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن”.

پێوەرەکانی شیاوبوون بۆ پەرلەمانتارێتی چیین؟
پێت پێوەرەکانی شیاوبوون بۆ پەرلەمانتارێتی چیین؟
لیژنەى ئەمنیی سلێمانی تایبەت بە ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردن کۆبووەوە
دوات لیژنەى ئەمنیی سلێمانی تایبەت بە ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردن کۆبووەوە
پەیوەندیدار