شارەوانی سلێمانی بەشێوازێكی نوێ چاڵ و چۆڵی شەقامەكان پڕدەكاتەوە



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە وەرزی زستان و كەشوهەوای ساردا، بە شێوازێكی نوێ هەڵدەستێت بەچاككردن و پركردنەوەی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە بەمەبەستی چاككردنی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان، ستافی قیركردنی سەرۆكایەتی، بۆ ئەم وەرزە (قیری سارد) بەكاردەهێنن، بۆ چاككردنی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە سەرۆكایەتیی شارەوانیی ساڵانە لەسەرەتای مانگی ئایار، هەڵمەتی قیركردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجام دەدات.

 

گواردیۆلا پێكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی مان سیتی ڕادەگەیەنێت
پێت گواردیۆلا پێكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی مان سیتی ڕادەگەیەنێت
بروسلی دەچێتە ناو پەبجی مۆبایل
دوات بروسلی دەچێتە ناو پەبجی مۆبایل
پەیوەنیدر