هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری کوردستان



ئەکبەر یوسف

دوودڵی راڕایی بەشداری کردنی هەڵبژاردن مژاری گەرمی بەشانێکی خەڵکی هەرێمی کوردستانە پێش هەڵمەتی بانگەشە و بایکۆتی پرسەکەیان پێ باشترە لە دەنگ دانی کاندیدی لیستەکان، دەلیلی ئەوەیان دەگەڕێننەوە بۆ حوکمڕانی چوار ساڵی رابردووی وڵاتەکەیان و شایستەی خزمەتی ژیانیان جێبەجێ نەکراوە.

شارەزایانی پرسی هەڵبژاردن وادەبینن لەهەر بارودۆخێکدا دەنگدان باشترە لە بایکۆت و دەلیلیان دووربوونە لە چەقبەستن و پاشەکشەنەکردن کە لە بایکۆت کردن زیاتر چاوەڕێ دەکرێت رووبدات.

لە ئێستاوە یان چەند هەفتەیەکی تر هزری تاک پڕ دەبێت بە دەرخستنی دەستکەوتەکانی دەسەڵات و خستنەڕووی کەمووکووڕییەکان لەلایەن ئۆپۆزیسیۆن، ئەمە کوشندەترین لایەنی شاراوەیە لە چەقی بیرکردنەوەی دەنگدەر دەدات و پێویستە خۆی چارەسەرێک بدۆزێتەوە بۆ دەرچوون لەوە، چونکە لە مێژوودا کەس بەمە هەڵنەستاوە، تاک دەتوانێت وێنەی گەورەی پرسەکە لە خەیاڵی وێنا بکات بە دیدی خۆی و تێگەیشتنی گەنگەشە بکات لەگەڵ ئەوانی تر و زانیاری زیاتر کۆبکاتەوە.

ناوەڕۆک:

هەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری 2024 دوای چەندین درێژکردنەوە و دواخستنی وادەی دیاری کردنی شانسێکە دەنگدەران مێژوو ورد و درشتی رابردوو بە چاویلکەی لۆژیک بە بەرچاو بگرن و دووری سۆز و بەزەیی لیست و کاندید دیاری بکەن و لایەنی کەمی ویژدانی خەوش و گەرددار بەتاڵ کەنەوە ئەمە لایەنی ئەرێنی دەنگدەر دەردەخات بەرامبەر دەنگدان.

ئاشکرا و راشکاوە لیست و کاندیدی ئەقڵ خوازی دەنگدەر بڕیاری بەشداری کردن لە هەڵبژاردن ترازاندن و تێپەڕاندنی تەوژم و رەوتەکانی کوردستانە لە هەڵبژاردن، رونە کە بەرەکانی ناو ململانێ دەنگدان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن و ئیسلامییەکان و شیوعی و سەربەخۆکان و ئەوانی ترن، کەوا دەنگدەر کە دابەش دەبێت بەسەر ئەم لیستانە نێوانی بایکۆت نەکردن و دەنگدان پێیان چیبکات؟ هەندێک لە پسپۆڕان و فەیلەسووفان پێیان وایە شەمەندەفەری رۆشنگەری هەڵبگرسێت و تەواوی پنتەکانی کۆمەڵگە بگرێتەوە ئەم مەرهەمی برینی چەندان ساڵەیە، بەڵام چارەسەرێکی خێرا و دەرچوون لەم رێگایە لەسەرخۆ و هێواشە بەوە دەکرێت کەس و تاکی دەنگدەر بڕیاردانی بایکۆت یاخود دەنگدان بە لیست کاندیدەکان بە رێبازێک درێژە پێ بدات کە دوای ئەم هەڵبژاردنە بایکۆتکەر بۆ هیچ بەرژەوەندییەکی خۆی و دەنگدەر بۆ هەر خۆ بە قوربانی زانینێکی لە لایەن پارتەکەی لێ نەسڵەمێتەوە و رێبازی ئاواهی هەڵبژێرێت و بڕیارەکانی تۆکمەتر بکات بۆ ئایندەی خۆی لە تێکڕای کایەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئاینی و ژینگە دۆستی و ئەوانی تریش.

کۆبەند:

دەگونجی زۆرێکی مەزندەکان هەڵەبن بۆ خوێندنەوەی بابەت و پرسی هەڵبژاردنی ئەمجارە، بەڵام بەپێی لێکدانەوەکان گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسییەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن و ئیسلامییەکان و سەربەخۆکان کەم بێت و یارییەکی تری سەرە گەورەکانی عێراق و کوردستان بێت لە یارییە گەورەکەی مرۆڤی ئاسایی لە زانیارییەکانی بێبەشە.

لە جیهانی پێشکەوتوو و مۆدێرن دیسان هەڵبژاردن بێ کێشە و گرفت نیە، بەڵام کەش و هەوای پرسەکە زۆر جیاوازە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

بە ئومێدی ئەوەی هەموو بیرکردنەوەیەک و شکانەوەی بە نەرێنی لەسەر دەنگدانی ئەمجارە نادروست بێت و ئومێدی زۆربەی دەنگدەرەکان بە لایەنی کەم لە دووربوونی توند و تیژی هەڵمەتی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و ئەنجامەکان دڵخواز بێت.

بەتەمەنترین ژن لە 117 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
پێت بەتەمەنترین ژن لە 117 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
حكومەتی هەرێم لێبڕینی خانەنشینی لە مووچە زیادكرد
دوات حكومەتی هەرێم لێبڕینی خانەنشینی لە مووچە زیادكرد
پەیوەندیدار