کونسوڵی ئەمریکا جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی ئەمریکا سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە لە دیدارەکەدا، ستیڤ بیتنەر پشتیوانی ئەمریکای بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و پارێزراو بۆ پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە.
ئەوەشیخستەڕوو کە هەردوولا باسیان لە “پەیوەندی گرنگی ئەمنی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی هاوبەشمان لە پێشخستنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی زیندوو و گەشەسەندوو و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد”.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.