هاتووچۆی هەڵەبجە ڕوونکردنەوە لەبارەی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەدات



بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێ بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، “شۆفێران دەتوانن بۆ ماوەی (یەك بۆ سێ‌ ساڵ) مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشتر مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی تەنها بۆ ماوەی یەك ساڵ دەدرا بەو كەسانەی كە خوازیاری گۆڕینی مۆڵەتەكانیان بوون بۆ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی، بەڵام لە ئێستادا شۆفێران دەتوانن بۆ ماوەی (یەك ساڵ) بۆ (سێ‌ ساڵ) مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن.

بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە مەرجەکانی دەرهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی شۆفێری ڕوونکردەوە:

-پێشكەش كردنی داواكارییەك لەلایەن خاوەن مۆڵەتی شۆفێرییەكەوە بۆ گۆڕینی مۆڵەتەكەی بۆ ئەو ماوەیەی كە داوای دەكات.

-پێدانی ڕسوماتی تایبەت بەرامبەر بەو ساڵانەی كە مۆڵەتەكەی تێدا دەگۆڕێت بۆ نێودەوڵەتی.

-ئەم بڕە رسوماتانە وەردەگیرێت بەرامبەر بە خزمەتگوزارییەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی:

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی یەك سال (50،000) پەنجا هەزار دینار

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ (100،000) سەد هەزار دینار

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ (150،000) سەدو پەنجا هەزار دینار

لەكاتی وون بوون یان تێكچوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی (50،000) پەنجا هەزار دینار

(10،000) دە هەزار دینار كرێی خزمەتگوزاری مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بە پێداویستییەکانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی کرد، کە پێویستە مۆڵەتی شۆفێری بەسەرنەچووبێت، پاسپۆرت (جواز سفر) عێراقی پێبێت و بەسەرنەچووبێت لەگەڵ دوو وێنە.

 

لە عێراق ڕۆژێک پشووی سەرتاسەری ڕاگەیەنرا
پێت لە عێراق ڕۆژێک پشووی سەرتاسەری ڕاگەیەنرا
سۆران عومەر: تا ئێستا یەک دینار بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێم نەکراوە
دوات سۆران عومەر: تا ئێستا یەک دینار بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێم نەکراوە
پەیوەنیدر