کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی، گرێبەستی کۆمپانیای ئینێرفلێکس لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر ھەڵدەوەشێنێتەوە و دەڵێت، “پابەندی گرێبەستی کارکردن نەبووە.”
کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گرێبەستی کۆمپانیای ئینێر فلێکیسی ھەڵوەشاندووەتەوە کە بووەتە ھۆکاری دواکەوتنی پرۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر و ئەرکەکانی لەچوارچێوەی گرێبەستەکەیدا جێبەجێ نەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو کۆمپانیایە بۆ گەڕاندنەوەی پڕۆژەکە بۆ سەر ڕێڕەوی ڕاست و تەواوبوونی لە کاتێکی گونجاودا، لەو چوارچێوەیەدا کۆمپانیای پیرڵ پترلیۆم کۆنتڕۆڵی ڕاستەخۆی قۆناغەکانی دیکەی پرۆژەکە دەگرێتەئەستۆ و لەکاتی خۆیدا پڕۆژەکە تەواودەکات.