بوومەلەرزە پاکستان و کشمیری هەژاند



بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر پاکستان و کشمیری هەژاند، ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی کشمیر دروست کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی، بەرپرسانی پاکستان ڕایانگەیاندووە، تا ئێستا هیچ ئامارێک لەبارەی برینداربوون و زیانەکان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە ڕانەگەیەندراوە.

ناوەندی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کشمیر، کە ناوچەیەکی زۆرینەی موسڵمانە و لە نێوان هیندستان و پاکستانی دراوسێدا دابەشکراوە و هەریەکەیان بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەیانی دەزانن.

ناوەندی نیشتیمانی بومەلەرزەزانی لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بڵاویکردەوە، لە قوڵایی ٢٠ کیلۆمەتر بوومەلەرزەکە تۆمارکراوە.

دانیشتووانی پاکستان لە زۆر ناوچەی پاکستان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، لەوانە ئیسلام ئاباد و هەندێک ناوچەی پارێزگای خەیبەر پختونخوا لە ڕۆژهەڵات و پارێزگای پەنجاب لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات لەسەر سنووری ئەفغانستان.

دادگەی فیدراڵی داواکانی تۆران و جبوری ڕەتکردەوە
پێت دادگەی فیدراڵی داواکانی تۆران و جبوری ڕەتکردەوە
ماسی قیامەت و پەیوەندیی بە بوومەلەرزەکان، ڕاستی یان ئەفسانە؟
دوات ماسی قیامەت و پەیوەندیی بە بوومەلەرزەکان، ڕاستی یان ئەفسانە؟
پەیوەندیدار