ماسی قیامەت و پەیوەندیی بە بوومەلەرزەکان، ڕاستی یان ئەفسانە؟



ئەفسانەی “ماسی قیامەت” لەم دواییانەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بووەتە جێی باس، ئەمەش دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی لە سەرەتای ئەمساڵدا لە ژاپۆن ڕوویدا.

 

دورگەی سەرەکی هۆنشو لە ژاپۆن کە بە سەختی بەر کاریگەری بوومەلەرزەکە کەوت کە پلەی بەهێزی گورەکەی گەیشتە ٧.٦ پلەی رێختەر و بووە هۆی دروستبوونی شەپۆلی تسونامی بە بەرزی یەک مەتر، ئەم بوومەلەرزەیە بە یەکێک لە گەورەترین کارەساتەکانی سروشتی لە مێژووی ژاپۆن دادەنرێت، و خەڵک دەیبەستنەوە بە دەرکەوتنی ماسییە دەگمەنەکانەوە.

“ماسی قیامەت” ، ماسییەکی دەگمەنە کە درێژییەکەی دەگاتە ١١ مەتر و هەندێک بوونی بە نیشانەی ڕووداوە خراپەکانی داهاتوو دەزانن.

 

بەهۆی قەبارە و شێوەی ئەم بوونەوەرە دەریاییە لە “مارێکی گەورەی خەیاڵی” دەچێت، پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژێر دەریا گەرەکان ماسییەکی لەم جۆرەیان لە کەناراوەکانی تایوان بەدیکرد، ئەمەش قسەی زۆری لێکەوتەوە سەبارەت بەوەی کە نیشانەیەکی خراپە بۆ بوومەلەرزە و بەختی خراپ، کە ئەمەش ئەفسانەیەکە لە لای ژاپۆنیەکان قسەو باسی لەسەر دەکرێت و جێی باوەڕیانە.

ئەفسانەیەک باس لەوە دەکات کە بینینی ماسی قیامەت دەتوانێت نیشاندەری بوومەلەرزە بێت، ئەم چیرۆکە لە ساڵی ٢٠١١ هاتە نێو باس، لەو ماوەیەدا لانیکەم ١٢ ماسی لە کەناراوەکاندا دۆزرانەوە کەمێک پێش بوومەلەرزە و تسونامیەکەی تۆهۆکو، کە لە ژاپۆن ڕوویدا .

 

سەرەڕای دوودڵی خەڵک لە بینینی ئەم ماسیانە، ئینستیتیوتی جیۆفیزیکی ئیکوادۆر ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەوەی هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئەم ماسیانە و کارەساتە سروشتییەکاندا هەبێت، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەفسانە هیچ پەیوەندییەکی بە واقیعەوە نییە .

 

بوومەلەرزە پاکستان و کشمیری هەژاند
پێت بوومەلەرزە پاکستان و کشمیری هەژاند
بەڕێوەبەرێتى خۆسەر: تورکیا نەیتوانیوە ئامانجەکانی لەناوچەکەدا بەدیبهێنێت
دوات بەڕێوەبەرێتى خۆسەر: تورکیا نەیتوانیوە ئامانجەکانی لەناوچەکەدا بەدیبهێنێت
پەیوەندیدار