بەبۆنەی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن-ەوە لە شاری خانەقین، كە لە ڕووی كارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە دوو ڕۆژ كرا بە پشوو.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریان داوە ڕۆژانی چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌بۆنه‌ی زیاره‌تی چله‌وه، له تەواوی داموده‌زگا حكومییه‌كانی پارێزگاكه بكرێتە پشووی فەرمی.
بەپێی بڕیارەكە، ئه‌و پشووه شاری خانه‌قین و گشت ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی سەر بە دیاله ده‌گرێته‌وه.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە بەشێكی زۆری ناوچە شیعە نشینەكانی عێراق دوو بۆ سێ ڕۆژی ئەم هەفتەیە بەهۆی ڕێوڕەسمەكانی چلەی ئیمام حسێنەوە كراوە بە پشوو.