جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە دەست كراوە بە تەمیلی مووچە و بەمزووانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، گفتوگۆكان بەردەوامن لەگەڵ بەغدا بۆ پرسی مووچە و دەست كراوە بە تەمیلی مووچە.
ڕاشیگەیاند، لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فیدڕاڵ هەندێك جار ناكۆكی و تێبینی هەیە و هەندێك جار لەسەر حەقن و هەندێك جاریش لەسەر حەق نین، بۆیە ئەم كارە تا ئەكەوێتە سەر ڕێچكەی دامەزراوەیی تا یەكجار ناوەكان پشتڕاست بكرێنەوە ناوبەناو ئەم جۆرە كێشانە دەبن.
وتیشی، “لە ئێستادا دەست كراوە بە تەمیلی مووچە و بەردەوام دەبێت”.