تەندروستی بۆ تۆماركردنی حاڵەتێكی ئاوڵەی مەیمون هاتەدەنگ



ئاوڵەی مەیمون، كە نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە، بەشێک لەوڵاتانی گرتۆتەوە و لەهەریەکێکیان ژمارەیەک کەس تووشبوون، بەڵام تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، كە هیچ حاڵەتێك لە عێراق و هەرێم تۆمار نەكراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خۆشبەختانە تائێستا هیچ تووشبوویەک لەعێراقدا تۆمارنەکراوە لەكاتێكدا ئەو فایرۆسە لەسەر ئاستی جیهانی بڵاوبۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانى، باری نائاسایی ڕاگەیاند، لە عێراقیش رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتە بەر بۆ رێگریکردن لەو پەتایە و بڵاوبوونەوەی.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لە ڕێكارە خۆپارێزییە تەندروستییەكان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە؛ بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربون لە بەڕێوەچونی كاروبارەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەتایبەتی لە سێكتەری تەندروستی، سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندورستی سەردانی مەرزەكەی كرد و جەختی لەسەر جێبەجێ كردنی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون، كردەوە.

تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ دڵنیابونەوە لە بەڕێوەچونی خزمەتگوزاریەكان لە تاقیگەكانی دەروازەی سنوری باشماخ بەشێوەیەكی ستاندارد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەشە جیاجیاكانی تاقیگەی پشكنینی خۆراك و كەلوپەلیان بەسەركردەوە.

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانکردەوە، یه‌كه‌م حاڵه‌تی گومانلێكراوی تووشبوون به‌ ئاوڵه‌ی‌ مه‌یمون له‌ پارێزگای‌ ناسریه‌، كه‌ زیاره‌تكارێكی‌ شیعه‌ی‌ به‌نگلادیشی-یه‌.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرەبكە

قوباد تاڵەبانی باسی دابەشكردنی مووچە دەكات
پێت قوباد تاڵەبانی باسی دابەشكردنی مووچە دەكات
مووچەی زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆری هەرێم ڕاگیراوە
دوات مووچەی زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆری هەرێم ڕاگیراوە
پەیوەندیدار