ئاوات شێخ جەناب: هەماهەنگی باشمان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئاب ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
وەزیری دارایی لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: لەماوەی دووساڵی ڕابردودا هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەواممان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی چاودێری دارایی هەبووە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە هونەری و تەکنیکیەکانی تایبەت بە خەرجی و داهات و لیستی مووچەو میالاکات.
وتیشی، وەک وەزارەتی دارایی بەردەوام دەرگای وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەکانمان بەڕویاندا کراوە بووە.
بەرپرسانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لای خۆیانەوە سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی وەزیری داراییان کرد کە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ چارەسەری ئەو کێشەو گرفتانەی لە بواری ژمێریاری و بودجەو داهات و خەرجیەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا هەبووە.
ئامانجی شاندەکە لە سەردانەکایان بۆ هەرێم بریتییە لە وردبینی لەخەرجی و داهاتی سێ مانگی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ ، ئەوەش لەسەر بنەمای یاسای بودجەی گشتی عێراق کە پێویستە هەر سێ مانگ جارێک تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی وردبیبی لە داهات و خەرجیەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.