شارەوانی سلێمانی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی نوێ ڕادەگەیەنێت



سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای سەردانكردنی شەقامی کۆریدۆری سلێمانی-تاسڵوجە، بڕیاریاندا بە نۆژەنکردنەوەی دیواری ڕاگر بەرامبەر شارەوانیی ڕاپەڕین بە شێوازێکی مۆدێرن و جوان.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆژەكە سیمایەكی جوان بە شەقامی دەروازەی سلێمانی لە سنووری گەڕەكی ڕاپەڕین دەبەخشێت.

وتیشی، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لولەیی بۆ گەڕەکەکانی (48 و 14)ی وڵوبەم كردووە، بە مەبەستی بەدواداچوون لەسەر ئاستی بەڕێوەچوونی کارەکە کە سوودیکی زۆری بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەبێت بەهۆی زۆری رێژەی دانیشتووانەکەی”.

یەكێكی دیكە لەو پرۆژانەی ماوەیەكە شارەوانیی سلێمانی كاری تیادادەكات بریتییە لە رێكخستنەوەی زەوی و شەقامی بەردەم (پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی) لە تاسڵوجە. سەرۆكی شارەوانی دوای سەردانكردنی پرۆژەكە باسی لەوەكرد، “گفتوگۆ و ڕاوێژمان کرد لەسەر دیزاینی پێشنیارکراو بەشێوەیەکی مۆدێرن، کە پێکدێت لە پاککردنەوە و سەوزکردن و دروستکردنی پارکی ئۆتۆمبێل”.

یەكەم زانكۆی هەرێم كاتی دەستپێكی دەوامی دیاریكرد
پێت یەكەم زانكۆی هەرێم كاتی دەستپێكی دەوامی دیاریكرد
خەڵك؛ نامەی دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بڵاودەكاتەوە
دوات خەڵك؛ نامەی دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار