خەڵك؛ نامەی دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دوای 9 ساڵ مانەوەی لە پۆستەكەیدا، ئەمڕۆ دوو شەممە 19ی ئابی 2024 دەستی لە پۆستەكەی كشاندەوە و ڕایگەیاند، هەرگیز دەرفەتێکتان لەدەست نەداوە بۆ دەوڵەمەندکردنی پرۆسەی پەروەردە.

دڵشاد عومەر، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆتا پەیامی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و كارمەندانی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد و ماڵئاوایی لێكردن و سوپاس و دەست خۆشی لێكردن، كە هاوكار و خەمخۆر و دڵسۆز و بەشدار بون لە بەرەوپێشچونی پرۆسەی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

بەپێی ئەو پەیامە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە،  دڵشاد عومەر، ئاماژەی بەوەكردووە، “هەرگیز دەرفەتێکتان لەدەست نەداوە بۆ دەوڵەمەندکردنی پرۆسەی پەروەردە، هیواو ئاواتی هاوبەشتان هەبووە من هیچیان لەبیر ناکەم ئێوە پشتیوانی من بوون لەم پۆستەدا. هیوادارم بە هەوڵی هەمووان توانیبێتمان هەنگاومان نابێت بۆ گۆڕانکاری لە ناوەندەکانی خوێندندا بە بێ جیاوازی و لایەنگری حزبی بە یەکسانی و دادپەروەری”.

ڕاشیگەیاندووە، “لەماوەی دەست بەکاربوونم لە ٢٠١٥/٧/٥ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بووە، کە تاکو ئێستاش بەردەوام قەیران هەیە. سەرەڕای کێشە و گرفتەکان و قەیرانەکان و نیگەرانییە سەختەکان بە هەوڵی دڵسۆزانەی ئێوە و هاندانی ڕێکخراوەکان و وەبەرهێنەران و سەرمایەداران و خێرخوازان لە نۆژەنکردنەوە و دروست کردنی قوتابخانە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن درێغیتان نەکردووە”.

شارەوانی سلێمانی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی نوێ ڕادەگەیەنێت
پێت شارەوانی سلێمانی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی نوێ ڕادەگەیەنێت
بلنکن هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات
دوات بلنکن هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات
پەیوەندیدار