شەڕ و خێری سۆشیاڵمیدیا لە کۆمەڵگەدا



کاروان عەبدوڵا – مامۆستای زانکۆ

دنياى گريمانه‌يى و لەنێويدا تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان سیستم و مەودایەكی فراوانی گەشەكردووە، كە تەواوی لایەنەكانی ژیانى مرۆڤایەتی گرتووەتەوە، بارودۆخێكی زۆر دژوارو ئاڵۆزی دروستكردووە و دەستی وەرداوەتە تەواوی سێكتەرە جیاوازەكانی ژیانی مرۆڤایەتی.

ئەم بارودۆخەی كە هاتووەتە ئاراوە وایكردووە ناتوانین ناوی هیچ سوچ و بەشێكی ژیان ببەین كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستی پێنەگەیشتبێت، ڕەدكردنه‌وه‌ و وەلانانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت و دونياى گريمانه‌يي بە گشتی لەنێو ژیانی مرۆڤایەتیدا لە هیچ بارودۆخێكدا ناگونجێت،  ئەوەی دەكرێت و مرۆڤ ئەمڕۆ كاری لەسەردەكات لە بەرامبەر پێشكەوتنەكانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان مامەڵكردنە لەگەڵیدا بە ستراتیژ و هەنگاو گەلێك كە ئاڕاستەی كار و بەكارهێنانی تۆرەكۆمەڵایەتییەكان بەره‌و شەقامی سوود وەرگرتن ببات لە نێو خێزان بەتایبەتی و ژیانی مرۆڤایەتی بەگشتی.

ئەم دونیا گریمانەییە نوێیە مەودایەكی فراوانی بۆ پڕۆسەی فێركاری هێناوەتە بوون، هەر شتێك لە زانیاری و بابەتی فێربوون بخوازین لە ڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە دەتوانین دەستی پێ بگەیەنین، ئەم فەزایە پەیوەندی تاك و گروپەكانی بە ئاستی باڵا گەیاندووە و شوێن و كوچەیەك نەماوە كە نەتوانین دەستمان پێبگات، لەگەڵ ئەوەشدا بووەتە مەیدانی بنكۆڵكردن و بەدواداچوون لێكۆڵینەوە لەسەر هەر بابەتێكی زانستی و ڕەفتاری كە بمانەوێت.

زیاد لەمەش فەزای مەجازی بووەتە گەورەترین مەیدانی خەرج و بەكارهێنان لە بواری فەرهەنگی و كۆمەڵایەتی و بونیەكانی تری ژیان، كە هەر لەوەوە شكڵی خۆیان وەردەگرن، لەگەڵ تایبەتمەندیە پڕ گەوهەریەكەی ئەم فەزایەدا چەندین ناهەمواری بەدەنی و دەروونی بۆ تاكی نێو خێزان هێناوەتە ئاراوە،  لە گرنگترین دەركەوتەی ناهەمواری ئەم فەزایە بۆ تاكی خێزان بەهەدەردانی كات و ناهەوسەنگی ڕەفتارەكانە.

زۆركات تاك نیوەی ڕۆژی لەنێو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و فەزای مەجازیدا بە هەدەر دەگوزەرێنێت، چوون ڕوون نییە لای بەدوای جیدا وێڵە لەم فەزا فراوانەدا، یاخود توانای سوود وەرگرتنی لەو ئامراز و هەلەی لەبەردەستیدایە، ئەگەرچی لە ئەمڕۆدا بەرنامە و ئەپلیكەیشنی زۆر هاتونەتەئارا، كە ئاڕاستەی ئەوەمان بكەن سوود لەو هەل و ساتەنە وەرگرین كە لەبەردەمماندان.

نا هەموواری دووەم و دیار كە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لەوەدا خۆی دەبینیتەوە كە بەردەوام و بە بێ لەپێشچاوگرتنی حاڵەتە جیاوازەكانی بەدەن و ڕۆحی مرۆڤ دەچینە نێو تۆڕەكۆمەڵایەتی و فەزای مەجازییەوەو دەرگیردەبین لەگەڵ ڕووداو، كارەسات، ڕا و بۆچوونە جیاوازەكان، ئەمەش جگە لە دروستكردنی گرفتی بەدەنی ئاڵۆزی لە بیر و ڕوح و دەروونماندا دروستدەكات.

لەلایەكی ترەوە ڕەخسێنەری زەمینە و بارودۆخی لەبارە بۆ زیادەرۆشتن و زیادەرەوی (انحراف) لە زۆر لایەنی ژیانی مرۆڤایەتی بەتایبەت توندواژۆیی و انحرافي جنسی و خەرج و مانەوەی لە خەڵوەتی واقیعیدا، مامەڵە فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییەكان و فیكریی و ڕەوشتییەكان، چونكە مرۆڤایەتی بەزۆری بە ڕێكاری واقیعی دەستی بە حاڵەت و ڕەفتارەكانی نێو ئەو دونیایە نەگەیشتووە.

تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ ئەو تایبەتمەندیانەی كە وایكردووە پێشگیری لە ژیانی كۆمەڵایەتی و هەنگاوەكانی تاك بكات بۆ پێشكەوتن خاوەنی چەندین تایبەتمەندیشن، كە وایكردوە هەل بڕەخسێنێت لەبەردەم تاك و كۆمەڵ بۆ سوود وەرگرتن لێی لە قۆناغ و لایەنە جیاوازەكانی ژیاندا، یەكێك لەو هەلە بەرچاوانە كە لە ئەمڕۆی گەشەی فەزای مەجارزی و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لەبەردەم تاك و كۆمەڵگەدایە، بریتیە لەو تایبەتمەندیەی كە وایكردووە دەرگا بە ڕووی پرۆسەی فێركردن و وەرگرتنی زانست و زانیاری بە ڕووی كۆمەڵگادا بكاتەوە، بە ڕێكاری ئاسان لە گەیاندن و ڕوون لە فێركردندا.

بەجۆرێك تاك دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم دونیا گریمانەییەوە ئاشنای هەر بابەتێك بێت كە لەهەر گۆشەیەكی دونیادا خرابێتە ڕوو و باسی لەسەر كرابێت، لەهەمانكاتیشدا دەتوانێت فێربێت و هەموو ڕێكارەكان لێوەی وەربگرێت، هەروەك ئەوەی لە زانستگەیەكی پێشكەوتوودا فێری دەبێت،  ئەم فرسەت و هەلە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی لە خزمەت هیچ نەسلێكدا نەبووە، ئەمە بە جیاكاری لە پێغەمبەران كە پەیوەندیەكی بەهێزی جیاكارییان لە گەردوندا هەبووە، هەربۆیە ئەم تایبەتمەندیە بێ وێنە و نادرە لە مێژووی بەشەریەتدا، پڕ سوودە بۆ ژیانی مرۆڤایەتی ئەم سەردەمە.

ئەگەرچی تا ئێستا زۆرێك لە مرۆڤایەتی نەیتوانیووە ئەو سودە لەم دونیا گریمانەییە ببینێت، لەلایەكی ترەوە تایەبەتمەندی تۆڕەكۆمەڵایەتییەکان هەلێكی تری خستوەتە بەردەم مرۆڤایەتی كە بتوانێت لە كەمترین كات و لە دوورترین شوێنی دونیاوە پەیوەندی لەگەڵ تاك و كۆمەڵدا دروستبكات، كە پەیوەندیەكی مەڵتی میدیاییە و لە ڕێگەی دەنگ و ڕەنگ و نوسینەوە بەرقەرار دەبێت.

جگە لەمە تایبەتمەندی زیادكردنی هەلی كار بۆ تاكی كۆمەڵگەو كردنەوەی دەرگای بازاڕی فراوان بە ڕووی كەسبكاریدا خەڵكدا كە بە هەزارن كەسی خستوەتە كار، ئەگەر چی بازاڕی كلاسیكی بەر و ئاقاری دارمان دەبات بەڵام هەلی كاری زۆر بەرەو پێش و زیاد بردووە، بەجۆرێك كەسانێك كە ئەم ڕاستیەیان درك پێكردووە و توانیویانە بچنە نێو ئەو بازارەوە سودی زۆریان لێبینیوە، بوونەتە بازرگان و سەرمایەداری جیهانی، سەرمایەی زۆریان بەدەستهێناوە.

تەنانەت ئەو تایبەتمەندییە وایكردوە كە ئازادیەكی بەرفراوانی بازاڕی هێناوەتە ئارا، بەجۆرێك كە كاری لەسەر گۆڕینی زۆر یاسای بازاڕ و بازرگانی كردووە و هەندێك لە وڵاتان یاسای نوێیان لەو بارەوە دەركردووە.

 

بلنکن هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات
پێت بلنکن هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات
عێراقەکان و کورد
دوات عێراقەکان و کورد
پەیوەندیدار