لوفتهانزا بەردەوامە لە ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ئاسمانی ئێران و عێراق 



لوفتهانزا تا 26ی ئەم مانگە گەشتەکانی بۆ تەلئەبیب، تاران، بەیروت، عەممان و هەولێر هەڵپەساردووە.

گروپی لوفتهانزا كە گەورەترین كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئەڵمانیایییە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ تەلئەبیب، تاران، بەیروت، عەممان و هەولێر تاوەكو 26ی ئەم مانگە هەڵپەساردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئاسمانی ئێران و عێراق تا 26ی مانگ بەكارناهێنین”.

لە تۆڵەی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران، ئەگەر ئاگربەست نەكرێت تاران دەیەوێت هێرشی سەربازیی راستەوخۆ بكاتە سەر ئیسرائیل، ئەمەش ئەمریكای نیگەران كردووە و پێشبینی ئەوە دەكەن ناوچەكە ڕووبەڕووی جەنگێكی بەرفراوان بكاتەوە.

عێراقەکان و کورد
پێت عێراقەکان و کورد
ئۆڤادان دێبی، ئەو زیندانەی تیایدا دەبیتە خۆڵەمێش
دوات ئۆڤادان دێبی، ئەو زیندانەی تیایدا دەبیتە خۆڵەمێش
پەیوەندیدار