وەزیری ڕۆشنبیری: بێگومانبن کوشتنی کۆڵبەرەکە بە بێ سزای یاسایی تێناپەرێت



وەزیری ڕۆشنبیری سوپاسی خەڵکی ناوچەی هەورامان دەکات کە “ئەمجارە ھەڵوێستان ھەبوو لەبەرامبەر خوێنی بەناحەق ڕژاوی” کۆڵبەرێک لە سەرگەت و دەشڵێت: “بێگومانبن ئەو ناحەقیە بە بێ سزای یاسایی تێناپەرێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری پەیامێکی دەربارەی کوژرانی کۆڵبەرەکەی هەورامان بڵاوکردەوە کە دوێنێ شەو لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە تەقەی لێکرا.

وەزیری ڕۆشنبیری کە خۆی خەڵکی ناوچەی هەورامانە لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری کۆڵبەرەکە دەکات و ڕایگەیاند، “بەداخەوە ھێزەکانی پاسەوانی سنوور کاریان پاسەوانی و پاراستنی خەڵکە نەکوشتن و شەھید کردنیان. ئەوە چەندین جارە ئەم دەست درێژی و خەلک کوشتنە دووبارە دەبێتەوە”.

ئەوەشی بەبیرهێناوەتەوە کە پارساڵیش هیزەکانی پاسەوانی سنوور ھەر لەھەمان شوێندا کەسێکتریان کوشت، بەڵام “سوڵحیان بۆکرا لەلایەن کۆمەڵایەتی ھەورامانەوە، من و کاک جەمیل ھەورامی نیوەی زیاتری پارەی سوڵحەکەشمان لە یەکێتیی نیشتیمانیی بۆ دان، ئەوەی بکوژەکان دایان قەرزیان بۆ کرا ھێشتا قەرزەکەیان نەداوەتەوە”.

حەمەی حەمەسەعید ڕاشیگەیاند، دوێنێ شەو جارێکی تر هیزەکانی پاسەوانی سنوور “دەستیان سوور بووەوە بەخوێنی ڕۆڵەیەکی ھەژاری ئێوەو ناوچەکە کە بۆ بژێوی مەمرەو مەژی کۆڵبەری دەکرد. دەستان خۆش ئەمجارە ھەڵوێستان ھەبوو لەبەرامبەر خوێنی بەناحەق ڕژاوی ئەو گەنجە خێر لەخۆ نەدیوە”.

وەزیری ڕۆشنبیری کەسوکاری قوربانییەکەشی دڵنیاکردەوە کە “ئەو ناحەقیە بە بێ سزای یاسایی تێناپەرێت”.

ئەمڕۆش پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی دوێنێ شەوی ڕاگەیاند.

مامۆستایان سەرمەشقن…
پێت مامۆستایان سەرمەشقن…
پارێزگاری کەرکووک بڕیارێکی دەربارەی زمانی تورکمانی و سریانی دەرکرد
دوات پارێزگاری کەرکووک بڕیارێکی دەربارەی زمانی تورکمانی و سریانی دەرکرد
پەیوەندیدار