پارێزگاری کەرکووک سەرجەم فەرمانگەکانی پابەند کرد کە تورکمانی و سریانیش بخەنە سەر نووسراوە فەرمییەکانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بڕیاریدا لە پاڵ کوردی و عەرەبیدا، زمانەکانی تورکمانی و سریانیش لە سەر نووسراوە فەرمییەکان بنووسرێت.
پارێزگاری کەرکووک نووسراوەکەی ئاڕاستەی فەرمانگە فەرمییەکان، یەکە ئیدارییەکان، نووسینگە و بەشەکانی دیوانی پارێزگە، یەکێتی و سەندیکاکان و ڕێکخراوە مۆڵەتپێدراوەکان کردووە.
ڕێبورا تەها هۆکاری بڕیارەکەی بۆ جەختکردنەوە لە ناسنامەی برایەتی کەرکووک و فرەڕەنگیی پێکهاتەکان گەڕاندووەتەوە.