وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا میلاك و مووچەی سەرجەم مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بخرێتەوە سەر حكومەتی فیدڕاڵی.
سەنا گەرمیانی، بەڕێوەبەری بەشی كوردی لەوەزارەتی پەروەردەی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقمان پێگەیشتووە، تایبەت بە گواستنەوەی میلاكی مامۆستایانی بەشی كوردی بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عیراق.
ڕاشیگەیاندووه، كه بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی عیراق سەرجەم ئەو مامۆستایانەی بەشی كوردی دەگرێتەوە، كە لەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وانە دەڵێتەوە.