٥ ڕێگا بۆ دۆزینەوەی ئەو هاوڕێیانەی کە دڵخۆشت دەکەن!



توێژینەوەکان دەریدەخەن، دروستکردنی هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینە نزیکەی ٦٠ کاتژمێری دەوێت و پێویستی بە پەیوەندی بەردەوام هەیە.

ڕاپۆرتێک لەلایەن ڕۆژنامەی “فۆربێس”ی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە و دەریدەخات، کە هاوڕێکانت دەتوانن سەرچاوەیەکی گەورەی دڵخۆشی بن و هەستی جێگیربوونت پێببەخشن.

لەگەڵ خێرابوونی سەردەمدا دروستکردنی هاوڕێیەتی تا ڕادەیەک قورسە، چونکە خۆشگوزەرانی و تەندروستی دەروونی لە دابەزینێکی بەرچاودایە و تەنیایی لە بەرزترین ئاستدایە.

بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکە 40 هەزار خێزان کە لە گۆڤاری زانستی دەروونناسیدا بڵاوکراوەتەوە، سەلمێنراوە کە هەبوونی هاوڕێی زیاتر بە جیاوازی تەمەن، ڕەگەز، داهات یان خوێندن، پەیوەندییەکی دروستترە و زیاتر دەمێنێتەوە.

هەمەچەشنی لە دروستکردنی هاوڕێیەتیدا بە تایبەتی کاتێک کەسێک تا ٥٠٪ هاوڕێکانی جیاوازتر بن لە ڕووی ژیانەوە بەراورد بە خۆی، ئەوا کەمتر هەست بە دڵەڕاوکێ، ناخۆشی، یان خەمۆکی دەکات.

کۆمەڵێک ڕێگە هەیە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ زیادکردنی هەستی بەختەوەری و دروستکردنی پەیوەندی هاوڕێیانە.

یەکێک لەو ڕێگا سەرەکیانەی کە مرۆڤ دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ کەسانی جیاواز لە خۆی دروست بکات، پەیوەندیکردنە بەو گروپانەی کە سەرقاڵی کارێکی جیاواز و نامۆن.

شوێنی کار یەکێکە لەو شوێنە سەرەکیانەی کە مرۆڤەکان هاوڕێیەتی تێدا دروست دەکەن، بە تایبەت پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ کەسانی هەمەجۆر، بانگهێشتکردن و خواردنی قاوە دەبێتە هۆی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان.

حەزی زانین (فزولی) دەبێتە هۆی دروستکردنی پەیوەندی نوێ و هاوڕێی تازە، بۆ نموونە کاتێک لە دەوروبەری خەڵکدایە، دەتوانێت دەست بە گفتوگۆ بکات، پرسیار بکات دەربارەی ئەزموون، کارکردن و بەرەوپێشبردنی خود.

جا کەسێک پەیوەندی هەمەچەشنتر دروست بکات یان پەیوەندی قووڵتر بکاتەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە زۆرترین هاوشێوەی ئەون، پێویستی بە هەوڵ دەبێت.

لە کاتێکدا توێژینەوەکان دەریدەخەن، کە هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینە نزیکەی ٦٠ کاتژمێری دەوێت تا دروست دەبێت، هەروەها پێویستی بە پەیوەندییەکی بەردەوام هەیە بە تێپەڕبوونی کات.

ڕێگەیەکی دیکەی دڵنیا بۆ فراوانکردنی تۆڕێکی فراوانی هاوڕێیەتی، ئەوەیە کە گشتگیر بیت و خەڵک بانگهێشت بکەیت بۆ بەشداریکردن، واتە دەتوانیت داوای لە ئەندامێکی تیمەکەی ئێستا یان کۆنەکەت بکەیت کە لەگەڵت بێت بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ، یان دەتوانیت کەسێکی نوێ بانگهێشت بکەیت بۆ گروپێکی خوێندنەوەی کتێب.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، مرۆڤ دەیەوێت لەگەڵ ئەو کەسانەدا بێت کە دیدگای جیاواز پێشکەش دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەو کەسانەشدا بێت کە هاوبەشی خولیای ئەون.

کشتوکاڵی عێراق: تا کۆتایی 2025 ژمارەی دارخورماکان دەگاتە 22 ملیۆن
پێت کشتوکاڵی عێراق: تا کۆتایی 2025 ژمارەی دارخورماکان دەگاتە 22 ملیۆن
ئاوڵەی مەیمون، بە پوختی
دوات ئاوڵەی مەیمون، بە پوختی
پەیوەندیدار