مریشك هەرزان بوو بەڵام هێلكە گران بوو



ماوەی دوو ڕۆژە نرخی مریشكی زیندوو ڕووی لە دابەزین كردووە، بەڵام ئەمڕۆ نرخی هێلكە گران بووە و نرخی هەر تەبەقێك نزیكەی هەزار دیناری چۆتەسەر.

یونس-ی مریشك فرۆش لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی گۆشتی مریشكی زیندوو ڕووی لە دابەزین كردووە و نرخی یەك كیلۆ بووە بە 2 هەزار و 400 دینار و ئەو مریشكەی كێشەكەی لە دوو كیلۆ و كەمتر بێت نرخی كیلۆیەكی بە هەزار و 750 دینارە.

نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، “شەوی ڕابردوو مریشک بە دوو هەزار و 400 دینار بۆ هەر کیلۆیەک فرۆشراوە بە مریشک فرۆشەکان”.

لای خۆشیەوە، بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، “لە بازاڕەکاندا کارتۆنێک هێلکە بە 54 هەزار دینار دەفرۆشرێت”.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) پێشتر نرخی یەك تەبەق هێلكە بە 4 هەزار دینار بوو، كە دوكاندارەكان 6 هێلكەیان دەفرۆشت بە هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ نرخی یەك تەبەق لە بەشێكی ماركێت و شوێنەكان بووە بە 5 هەزار دینار.

لە هەرێمی کوردستان 33 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە هەن، کە ڕۆژانە 13 بۆ 14 هەزار کارتۆن هێلکە بەرهەمدەهێنن، کە ساڵانە بەرهەمیان دەگاتە نزیکەی سێ ملیار هێلکە.

 

بڕیاری دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بۆ پارێزگایەکی هەرێم درا
پێت بڕیاری دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بۆ پارێزگایەکی هەرێم درا
پێشەوا هەورامانی:سه‌رۆك وه‌زیران باوه‌ڕی به‌ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ و ستراتیژ هەیه
دوات پێشەوا هەورامانی:سه‌رۆك وه‌زیران باوه‌ڕی به‌ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ و ستراتیژ هەیه
پەیوەنیدر