وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باس له گرنگیی پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستان دەکات و ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌م كابینه‌یه‌دا به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان كراوه.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم پێشه‌وا هه‌ورامانی بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووە، “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا سه‌لماندی كه كابینه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و خزمه‌تكاری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه به‌بێ جیاوازی له زۆربه‌ی ناوچه و شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژی ئه‌نجام دراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ دوودڵییه‌ك هه‌بێت، هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه به‌درۆ خرانه‌وه كه ده‌یانوت ئه‌م كابینه‌یه جیاوازی له‌نێوان شاره‌كاندا دەکات، به ئیمكانیه‌ت و توانایه‌كی ماددیی زۆر كه‌م وێڕای هه‌موو فشاره‌كان، بینیمان له رانیه و له هه‌ڵه‌بجه و له سلێمانی و گه‌رمیان و بادینان و هه‌ولێر و هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان جێده‌ستی ئه‌م كابینه‌یه دیاره و له زۆربه‌ی بواره‌كان توانیویەتی خزمه‌تی گه‌وره و پرۆژه‌ی گه‌وره ئه‌نجام بدات.
دەشڵێت” ئه‌م كابینه‌یە شتێكی جیاوازی هه‌یه ئەویش دنیابینیی سه‌رۆك وه‌زیرانه، کە باوه‌ڕی به پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژ هەیه، ئه‌ویش بنیاتنانی ژێرخانێكی به‌هێزه بۆ كوردستان”.
ئاماژەی بەوەشداوە، “پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت پینه‌وپه‌ڕۆ نه‌بوون سه‌رۆك وه‌زیران دوو جار سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه و پڕۆژه‌ی سایلۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه‌ته‌وه و زۆر داواكاریی ئیداری هه‌بوون له پارێزگاكه جێبه‌جێی كراون، باشترین شایەتیش ئەو شایەتییەیە كه پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دای كه وتی ئێمه 9 داواكاریمان خسته به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیران، هه‌مووی جێبه‌جێ كردن و ئه‌گه‌ر 20 داواكاریشمان بكردایه، هه‌مووی جێبه‌جێ ده‌كردن، کە بڕیاری داوه 500 كه‌س بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه دابمه‌زرێنرێت”، هاوکات پارێزگای سلێمانی داوای شۆڕكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتیان كردووه له رووی ئیدارییه‌وه، بینیمان دوای 10 رۆژ پارێزگاری سلێمانی هاته سه‌ر شاشه‌ی تیڤی و وتی، ئه‌وه‌ی داوامان كردبوو هه‌مووی جێبه‌جێ كرا.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره روویان داوه له سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی كوردستان زۆر دیاره، له‌ناو ئه‌و هه‌موو فشار و نه‌بوونی پاره و ئه‌و گوشاره‌ی كراوه له‌م كابینه‌یه، باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ هێزێك به‌رگه‌ی بگرێت، به‌ڵام به‌رگه‌ی گرت و به بەهێزییە‌وه مایه‌وه و به‌م فشارانه‌شه‌وه توانی خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات، ئه‌وه‌ی زۆریش گرنگه زۆربه‌ی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م جێبه‌جێ كراون و سه‌رۆك وه‌زیران به ئامانه‌ته‌وه له ماوه‌ی خولی كابینه‌ی حكوومه‌تدا توانی ئه‌و به‌ڵێنەی به خه‌ڵكی دابوو جێبه‌جێی بكات.