500 کۆچبەر لە یەک ڕۆژدا گەیشتنە بەریتانیا



وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا هۆشداری لە هاتنی شەپۆلی بەهێزی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەیان دەدات و دەڵێت” ئەگەر کەش و هەوا لەباربێت شەپۆلێکی کۆچبەران دێنە بەریتانیا”.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا  ڕایگەیاند، تەنها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە نۆ بەلەمی بچووک 492 کۆچبەر گەیشتوونەتە کەناڵی ئینگلیز و شەپۆلەکەش ڕووی لە زیادبوونە.

دواى دەستبەکاربوونى کەیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانى نوێی بەریتانیا ئەمە یەکەم لێشاوی بەکۆمەڵی کۆچبەرانە کە ڕوویان لەو وڵاتە کردبێت، هاوکات پرسى پەنابەرانیش لەئێستادا پێشەنگى کارەکانیانی پارتی کرێکارانی گرتووە و زۆرترین گرنگیی پێدەدرێت.

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، تەنها لەماوەى هەفتەیەکدا هەزار و 427 کۆچبەر و لە ساڵێکیشدا 19 هەزار و 66 کەس چونەتە خاکى وڵاتەکەوە.

لەگەڵ ئەوەى حکومەتە نوێیەکەى بەریتانیا بەڵێنیداوە بە “تێکشکاندنى ئەو گروپ و قاچاخچیانە”ى کار بۆ هێنانى پەنابەران دەکەن بۆ وڵاتى بەریتانیا، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت تا کەشوهەوا جێگیر بێت، ژمارەى کۆچبەران لەو وڵاتە بەرەو زیادبون بڕوات.

بکوژی خاوەن پێشانگاکە دەستگیرکرا
پێت بکوژی خاوەن پێشانگاکە دەستگیرکرا
“كێشەی مووچەی فەرمانبەران، نەبوونی تەوتینە”
دوات “كێشەی مووچەی فەرمانبەران، نەبوونی تەوتینە”
پەیوەندیدار