قوباد تاڵەبانی: گۆڕانکاریی لەو بەڕێوەبەرایەتییانەدا دەکەین کە هاووڵاتییان لێیان ناڕازین



بڕیاری جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە قەزای سەیدسادق درا و جێگری سەرۆک وەزیرانیش ڕایگەیاند، هەر کاتێک هەست بکرێت هاووڵاتییان لە ئەدای بەڕێوەبەرایەتییەک ڕازی نین، گۆڕانکاری پێویست دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی قەزای سەیدسادقی کرد و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری قەزاکە بڕیاردرا کە ماوەیەکی نزیکدا چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێبەجێ بکرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی رەزا محەمەد، قایمقامی قەزای سەید سادق بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران لە کەموکوڕییەکانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و کێشە خزمەتگوزارییەکانی کۆڵییەوە و بڕیاردرا لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر خزمەتی هاووڵاتییان بکەن.

سەبارەت بە کێشە خزمەتگوزارییەکانیش، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری درا لە ماوەیەکی نزیکدا. هەروەها بڕیار لەسەر دروستکردنی سەنتەرێکی ئۆتیزم لە قەزاکە درا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران داوای لە بەرپرسانی ئیداری قەزای سەیدسادق کرد، هەموو جۆرە کارئاسانییەک بکەن بۆ راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان و رایگەیاند رەزامەندی هاووڵاتییان مەرجی سەرەکییە بۆ بەردەوامبوونی هەر بەڕێوەبەرێک لە پۆستەکەیدا و هەر کاتێک هەست بکرێت هاووڵاتییان لە ئەدای بەڕێوەبەرایەتییەک ڕازی نین، گۆڕانکاری پێویست دەکرێت.

نەقشبەندی: چارەسەری شێرپەنجە لە قۆناغەکانی سەرەتادا ئاسانترە و خەرجیشی کەمتر
پێت نەقشبەندی: چارەسەری شێرپەنجە لە قۆناغەکانی سەرەتادا ئاسانترە و خەرجیشی کەمتر
مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت
دوات مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت
پەیوەندیدار