بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کۆمپانیایانەی بڵاوکردەوە، کە بۆ ئەمساڵ گهشتی عومرە ئەنجامدەدەن و هیچ کێشەیان نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان و عومرهكارانی ههرێمی كوردستان بەرێوەبەرایەتیمان ناوی ئەو کۆمپانیایانەی گەشتی عومرە بەشێوەیەکی یاسایی ئەنجامدەدەن بڵاودەکاتەوە و ئەوانەی ئەمساڵ گرێبەستیان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیمان واژۆکردووە هیچ کێشەیەکیان نییە.
ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتهوه هەر کۆمپانیایەک ناوی لەو لیستەدا نەبێت بەهیچ شێوەیەک گەشتی عومرە لەگەڵیان ئەنجام نەدەن.
ئەم لیستەی خوارەوە ناوی ئەو کۆمپانیایانەیە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: