لە ساڵیکدا، عێراق، 1.2 ملیۆن بۆمبی گازی فرمێسک ڕێژی هاوردە کردووە و بەگەورەترین هاوردەکاری ئەم بوارە دێتە ئەژمار.
ئاژانسی یۆنهاپی کۆریای باشوور، ئاشکرای کرد؛ عێراق لە پێشەنگی لیستی هاوردەکارانی “بۆمبی گازی فرمێسک ڕێژ”ە، بەو پێیەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو و نیوەی ئەمساڵدا زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار بۆمبی فرمێس ڕێژی لە کۆریاوە هاوردەکردووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی داتاکانی دەزگای پۆلیسی نیشتمانی لە ساڵی 2019ەوە کۆریای باشوور زیاتر لە 4.7 ملیۆن بۆمبی گازی فرمێسکڕێژی بۆ 25 وڵاتی جیهان هەناردە کردووە.
بەپێی داتاکان، 25%ی هەناردەی بۆمبی گازی فرمێسکڕێژی کۆریا بەتەنها بۆ عێراق بووە، واتە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار بۆمبی هاوردە کردووە.
دوای عێراق، ئەندەنوسیا بە 649 هەزار بۆمب لە پلەی دووەم دێت، فلیپین بە 625 هەزار بۆمب و مالاوی بە 398 هەزار بۆمب لە پلەی سێیەم و چوارەم دێن.