لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دۆلار بەنرخی فەرمی دەدرێت بە هاووڵاتییان





ئێستا لە فڕۆکەخانەکانی عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێت بە گەشتیاران، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت:” بەپێی بڕیارێكی بانكی ناوەندیی عێراق دەبێت هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران بدرێت، بەڵام ئەوەش پێویستی بە چەند رێكارێك هەیە”.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، پێشتر داواكرا هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی عێراق 100 دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم بە گەشتیاران بدرێت و بانكی ناوەندیی عێراق رەزامەندیدا.

دەشڵێت:”هەر گەشتیارێك كە خوازیاربێت سوودمەندبێت لە وەرگرتنی بڕی 3 هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی دەبێت بەڵگەنامەكان پێشكەشبكات و كاتێك گەشتەكەی دەكات لە فڕۆكەخانەكان دۆلاری بە نرخی رەسمیی بانكی ناوەندیی عێراق پێدەدرێت، بەڵام بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێكارەش لە هەرێم پێویستی بە كات هەیە تاوەكو هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی عێراق ئەو بڕیارە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت”.

وتەبێژی بەرەی تورکمانی: بەشداری هیچ دانوستانێکمان نەکردووە سەبارەت بە حکومەتی خۆجێی کەرکووک
پێت وتەبێژی بەرەی تورکمانی: بەشداری هیچ دانوستانێکمان نەکردووە سەبارەت بە حکومەتی خۆجێی کەرکووک
دوات وتەبێژی بارەگای بارزانی: سازش لە کوردستانیبونی کەرکووک ناکەین
پەیوەندیدار