جیهان.. تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون 18 هەزار کەسی تێپەڕاند



لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە (18) هەزار كەس لە ئەفەریقا توشبوی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون بون، بەو پێیەش لە هەفتەیەکدا زیاتر لە (500) توشبون تۆماركراوە.

ئەمڕۆ شەممە، تەندروستی یەکێتی ئەفەریقا ئاماری گشتی توشبووانی بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا (18) هەزار و (737) كەس لە نێوان حاڵەتی توشبوون و گومان بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون تۆماركراوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، زۆربەی جۆرەكانی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون دەستنیشانکراون، كە سێ هەزار و (101) حاڵەتی پشتڕاستكراوە (15) هەزار و (636) گومان و (541) گیان لەدەستدان لە (12) وڵاتی كیشوەری ئەفەریقا تۆماركراون.

دەشڵێت:”بەراورد بە ساڵی (2023) لە سەرەتای ساڵی (2024)ـەوە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون زیادیكردوە و جیاوازییەكەش لە (14) هەزار و (838) حاڵەت پێكهاتوە”

پێت وتەبێژی بارەگای بارزانی: سازش لە کوردستانیبونی کەرکووک ناکەین
ڕاوێژكارێكی سودانی لەسەر مووچەی فەرمانبەران هاتەدەنگ
دوات ڕاوێژكارێكی سودانی لەسەر مووچەی فەرمانبەران هاتەدەنگ
پەیوەندیدار