پرۆژەیەکی نوێ لەبەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجە جێبەجێ دەکرێت



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دروستکردنی پارکی ئۆتۆمبێل و سەوزکردنی بەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجە راگەیاند و دەڵێت”پرۆژەکە سەوزایی بۆ ناوچەکە زیاد دەکات”.

لەبڵاوکراوەیەکدا شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی تاسڵوجە و بەرێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی وبەشی ئامێرەکانی شارەوانی دروستکردنی پڕۆژەی پارکی ئۆتۆمبێل و سەوزایی بۆ بەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە جێبەجێدەکرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، دیزاینەکە پێکهاتووە لە (وەستانی ئۆتۆمبێل، زیادکردنی سەوزایی) بۆ بەردەم پێشانگاکە.

جێی باسە ساڵانە جەندین پێشانگای گەورە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بەشێک لەو سەردانیکەرانە پێشتر گلەیی ئەوەیان هەبوو کە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و سیمای دەرەوەی پیشانگاکە بایەخی پێ نەدراوە، بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە سیمایەکی نوێ بە باڵەخانەی پێشانگاکە دەدرێت.

ئەمساڵ لە سلێمانی کۆمەڵێک پرۆژەی گرنگی ڕێگاوبان جیبەجی کراو بەشێکیان لە ئێستادا لەخزمەتی شۆفێران و هاووڵاتیاندان، شارەوانی سلێمانی پێشتر ڕایگەیاندبوو، کۆمەڵێک پرۆژەی گرنگی تر لە ساڵی ئایندەدا تەواو دەبن و خزمەتێکی بەرچاو بە سلێمانی دەکات.

لە لوبنان کارەبا بە تەواوەتی کوژایەوە
پێت لە لوبنان کارەبا بە تەواوەتی کوژایەوە
سێ‌ تۆمەتبار لەسەر كوشتنی كەسێك دەستگیركران
دوات سێ‌ تۆمەتبار لەسەر كوشتنی كەسێك دەستگیركران
پەیوەندیدار