دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان دواکەوتنی مووچەی مانگی ئاب لە عێراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە مووچە دوادەکەوێت”.

مستەفا گەرعاوی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی کەمی پارەی نەختینەی داراییەوە ئەگەری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران هەیە.

ڕوونیشیکردەوە، “پێشتر بەشێک لە وەزارەت و فەرمانگەکان لە ڕۆژانی 16-18ی مانگ مووچەی فەرمانبەرانیان دەدا، بەڵام ئێستا تا 26 دوادەخرێت، ئەم دە ڕۆژە دواکەوتنە بەهۆی کێشەیەکەوەیە لە دابینکردنی پارەی نەختینەیی”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “بەپێی دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی، تەیف سامی، دووپاتی کردەوە کە مووچەی فەرمانبەران بیمەکراوە بۆ مانگی ئاب”.

لە چەند مانگی ڕابردوودا فەرمانبەران لە عێراق گلەیی ئەوەیان هەبووە مووچەکانیان تا کۆتایی مانگ دواکەوتووە، لەکاتێکدا لە 16 تا 26ی هەموو مانگێک مووچەکانیان وەردەگیرا.

حکومەتی عێراق و لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەران هەمیشە پشتڕاستی دەکەنەوە کە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بیمەکراون تەنانەت ئەگەر نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک بۆ خوار 70 دۆلار دابەزێت.

جیهان بۆ “ئاوڵەی مەیمون” باری نائاسایی ڕاگەیاند و تەندروستی سلێمانی ڕێكاری خۆپارێزی ڕاگەیاند
پێت جیهان بۆ “ئاوڵەی مەیمون” باری نائاسایی ڕاگەیاند و تەندروستی سلێمانی ڕێكاری خۆپارێزی ڕاگەیاند
بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
دوات بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پەیوەندیدار