زۆربەی شەقامەكانی بەغدای پایتەخت ئاوی باران دایاندەپۆشێت و جوڵەی هاتووچۆش ڕادەوەستێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە، زۆربەی شەقامەكانی بەغدای پایتەخت نوقمی ئاوی باران بوون و جوڵەی هاتووچۆش ڕاوەستا، بەو هۆیەی زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاتووچۆیان دەكرد لەنێو ئاوە وەستاوەكاندا كوژانەوە.
بەپێی زانیارییەكان، لە ناوچەكانی نیشتەجێی هاووڵاتیان، ئاوی باران كۆڵان و گەڕەكەكانی پڕكردووە، بەو هۆیەی بۆ ماوەی چەند كاژمێرێك بارانی بەلێزمە شارەكەی گرتەوە.
لەماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا، بارانی بەلێزمە بەغدا و پارێزگاكانی عیراقی گرتەوە، بە وتەی سادق عەتیەى كەشناسی عیراقيش، بارانبارینەكە بەردەوام دەبێت و لە سبەينێ پێج شەممە، شەپۆلەكە كۆتایی دێت، یان كەمدەبێتەوە.