پەرلەمانی ئێران بۆ متمانەبەخشین بە حکومەتەکەی پزیشکیان کۆدەبێتەوە



کۆبوونەوکانی ئەنجومەنی شورای ئێران بۆ هەڵسەنگاندنی پێکهاتەی کابینەی حکومەتەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دەستیانپێکرد.

لە دانیشتنی بەیانی ئەمڕۆدا، ئەنجومەنی شورای کۆماری ئیسلامی  گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەک کاندیدی پۆستە وەزارییەکان کرد و پاشان محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران دانیشتنەکەی هەڵگرت و ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆ درێژە بە دانیشتنەکە دەدەن بۆ پێداچوونەوە کە شایستەیی ئەو کەسانەی بۆ پۆستە وەزارییەکان کاندید کراون.

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە ئسوڵگەراکان ڕەخنەیان لە پێکهاتە و کارنامەی وەزیرە کاندیدکراوەکان گرت و ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکەش بە هۆی نەبوونی نوێنەری کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینییەکان ڕەخنەیان لە پزیشکیان گرت.

لایخۆشیەوە، پزیشکیان پێکهاتەی حکومەتەکەی بە “حکومەتی سازانی نیشتمانی” وەسفکرد و ڕایگەیاند، بۆ هەموو ئیرانییەکانە.

 

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
پێت فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
“بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەکرێت بە خزمەتگوزاری”
دوات “بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەکرێت بە خزمەتگوزاری”
پەیوەندیدار