“بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەکرێت بە خزمەتگوزاری”



سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەخرێتەوە خزمەت گەڕەکەکانیانەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، پاڵپشت بە یاسای تایبەت بە تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان، ڕێژەی 30٪ داهاتی بەدەستهاتوو لە تۆمارکردنی ئەو خانووانە خەرج دەکرێتەوە بۆ گەڕەکەکانیان.

وتیشی: “بۆیە لەبەرژەوەندی هاووڵاتییانی سوودمەندە کە خێرا بکەن لە ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان، چونکە سەرەڕای ئەوەی وێنەی تۆماری خانووەکانیان پێدەبەخشرێت، لە هەمان کاتدا سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییانەی لەڕێگەی شارەوانییەکانیانەوە پێشکەش بە گەڕەکەکانیان دەکرێت لەو بڕە داهاتەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە”.

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، هیوادارین بتوانین زۆرترین خزمەتگوزاری بگەیەنینە ئەو گەڕەکانە و دانیشتووانیان.

پەرلەمانی ئێران بۆ متمانەبەخشین بە حکومەتەکەی پزیشکیان کۆدەبێتەوە
پێت پەرلەمانی ئێران بۆ متمانەبەخشین بە حکومەتەکەی پزیشکیان کۆدەبێتەوە
هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
دوات هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار