وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ئەردۆغان دەستی بەسەر سێ ملیار دۆلاری هەنییەدا گرتووە



وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت کە سێ ملیار دۆلار بە ناوی سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماسەوە لە بانکەکانی تورکیادا هەیە و ئەردۆغانیش ئامادە نییە دەستیان لێ هەڵبگرێت.

ئیسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا کێشە لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و کوڕەکانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دروستبووە سەبارەت بە سێ ملیار دۆلار کە بە ناوی هەنییەوە لە بانکەکانی تورکیا دانراوە.

کاتس بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەردۆغان ڕەتیکردووەتەوە دەست لەو پارانە هەڵبگیرێت کە بە ناوی ئیسماعیل هەنییەوەن.

ڕۆژی 10ی ئەم مانگە سەرۆکایەتی تورکیا بڵاویکردەوە کە ئەردۆغان پێشوازی لە عەبدولسەلام و هەممام، کوڕەکانی ئیسماعیل هەنییە کردووە و سەرەخۆشی لێکردوون بە بۆنەی “شەهیدبوون”ی باوکیانەوە لە ئێران، بەڵام ناوەڕۆکی دیدارەکە ئاشکرا نەکراوە.

هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
پێت هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
“نابێت ڕێژەى کرێکارى خۆماڵى لە %75 کەمتر بێت”
دوات “نابێت ڕێژەى کرێکارى خۆماڵى لە %75 کەمتر بێت”
پەیوەندیدار