“نابێت ڕێژەى کرێکارى خۆماڵى لە %75 کەمتر بێت”



بە بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پێویستە ڕێژەى کرێکارى خۆماڵى لە هەر پڕۆژەیەکدا کەمتر لە %75 نەبێت.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە بڕیارى ژمارە (172) بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ گرنگیدان بە تواناکانى گەنجان و ڕەخساندنى هەلى کارى زیاتر بۆ کرێکارى ناوخۆ، پێویستە هەر پڕۆژەیەک ڕێژەى کرێکارى خۆماڵى کەمتر نەبێت لە %75ى ژمارەى کرێکارەکانى.

ئاماژەی بەوەشکرد، خاوەنکار بۆى هەیە کەمتر لە %25ى کرێکارى بیانى بخاتە سەر کارەکەى، پێویستە لەسەر خاوەنکارەکان پابەندى ئەم بڕیارە بن و هاوکاربن لە پەرەپێدانى تواناکانى گەنجان و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە کرێکاران دەکرێت؛ پارێزگارى لە مافی خۆیان بکەن کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان دابینی کردووە، هاوکات لە کاتى بوونى هەر سەرپێچییەک دەتوانن پەیوەندى بکەن بە هێڵی هۆشیاری کرێکاران ژمارە (5500)

یان ژمارە: 07721225500 لە ڕێگەى (WhatsApp) یان (Viber)، دەتوانن سکاڵا لە ڕێگەى نامەى دەنگى یاخود نووسین بۆ (واتسەپ یان ڤایبەر) بنێرن.

 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ئەردۆغان دەستی بەسەر سێ ملیار دۆلاری هەنییەدا گرتووە
پێت وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ئەردۆغان دەستی بەسەر سێ ملیار دۆلاری هەنییەدا گرتووە
نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین گرانبوو
دوات نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین گرانبوو
پەیوەندیدار